رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە زانکۆی کوین ماری لە بەریتانیا دەریدەخات، خانمان دوای دەستنیشانکردنیان بە نەخۆشیی شەکرەی جۆری 2 ئەگەری تووشبوونیان بە دڵەڕاوکێ و خەمۆکی زیاد دەکات.
د.فابیۆلا ئیتۆ، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، "ئەو خانمانەی لە تەمەنی 16 بۆ 39 ساڵیدا تووشی شەکرە بوون، ئەگەری تووشبوونیان بە دڵەڕاوکێ و خەمۆکی زیاترە".
د.فابیۆلا ئیتۆ لەلایەکی دیکەوە دەربارەی پیاوان ئاماژە بەوەدەکات: 8.4٪ی پیاوان تووشی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان و نەخۆشیی گورچیلە دەبن، لەکاتێکدا ئەم رێژەیە لە خانماندا 5.3٪ـە.



