رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی نوێی زانکۆی هارڤارد بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئامارەکانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاشکرای دەکات، ناڕێکی لەکاتەکانی خەوتندا تەنانەت ئەگەر بڕی خەوەکەش تەواوبێت دەبێتە هۆی تێکچوونی چالاکییە فیسیۆلۆژییەکانی جەستە و مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز دەکاتەوە.
پڕۆفیسۆر د. فرانک شێر، پسپۆڕی خەو لە زانکۆی هارڤارد روونی دەکاتەوە: کاتی خەوتن تەنیا پەیوەندیی بە ماندووێتییەوە نییە. بەڵکو کاتێک کاتەکانی خەو تێکدەچن سیستمەکانی جەستە ناکەونە سەر یەک هێڵ و ئەمەش تێکچوونی زیندەچالاکی و هەوکردنی لوولەکانی خوێنی لێدەکەوێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە، رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رێنوێنی دەدات کە تێکچوونی درێژخایەنی خەو جارێکی دیکە وەکو کێشەیەکی جیهانیی تەندروستیی گشتی پۆلێن دەکات، جەخت دەکاتەوە: رێکخستنی کاتی خەوتن و هەستان لە خەو، رێگەییەکی بنەڕەتییە بۆ پاراستنی بەرگریی جەستە و کەمکردنەوەی جەڵتەی دڵ لە هەموو تەمەنەکاندا.



