رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون رایدەگەیێنێت، زیاتر لە 35٪ـی خانمان پێیان وایە، شیریان بەشی کۆرپەکانیان ناکات و ئەمە بە هەڵەتێگەیشتنێکی باو دادەنێت.
د. هودا ئەحمەد، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون لە بووڵتەنی تەندروستیدا کە نمە سەرهەنگ پێشکێشی دەکات، گوتی: نزیکەی 2٪ـی دایکان بەهۆکارێکی جەستەیی و پزیشکییەوە ناتوانن شیری خۆیان بە منداڵ بدەن، ئەگینا ئەوانی دیکە هەموویان توانایان هەیە بە تەواوی منداڵەکەیان تێرشیر بکەن.
هۆکارە بایۆلۆژییەکانیش بۆ ناڕێکیی هۆڕمۆنەکان و رژێنەکان دەگەڕێنێتەوە یاخود کێشە لە جەستەی خانمەکە.



