رووداو - تەندروستی
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO) و دەزگای فریاگوزاریی فیدراڵی (FEMA) و خاچی سووری ئەمریکی رایدەگەیێنن، لەکاتی روودانی بوومەلەرزەدا گرنگترین شت خۆپاراستنە لە کەوتنی تەنە قورسەکان و رووخانی باڵەخانەکان.
د. جان مێرۆ، پسپۆڕی کارەساتی سرووشتی لە واشنتن روونی دەکاتەوە، "لە کاتی بوومەلەرزەدا جووڵەکردن یان راکردن بەرەو دەرەوە مەترسیدارە و هەڵەیە کە مرۆڤ بیکات، چونکە زۆربەی برینداربوون و گیانلەدەستدانەکان لە ئەنجامی جووڵەکردن لەکاتی بوومەلەرزەدا روودەدەن".
د. مایکڵ ڤان، پسپۆڕی پزیشکیی فریاکەوتن لە نیویۆرک دەڵێت، جگە لە پاراستنی سەر و مل لەژێر مێز یان هەر شتێکی رەقدا، پێویستە مرۆڤ تاوەکو کۆتاییهاتنی لەرزینەکە لە شوێنی خۆی بمێنێتەوە و خۆی لە پەنجەرە و شووشە بەدوور بگرێت.
هەندێک لە هەنگاوە گرنگەکان لەکاتی بوومەلەرزەدا:
- دەستبەجێ بکەوەرە سەر چۆک، پێش ئەوەی لەرزینەکە هاوسەنگیت تێکبدات.
- سەر و ملت لەژێر مێزێک یان هەر رووبەرێکی رەقدا دابپۆشە.
- دوای وەستانی بوومەلەرزەکە، بۆ دەرچوون لە باڵەخانە پلیکانە بەکاربهێنە، نەک ئاسانسوار.

.png&w=3840&q=75)

