رووداو - تەندروستی
دکتۆر نمە سەرهەنگ، پێشکێشکاری نوێی تەندروستی چووەتە شەقامی پزیشکانی هەولێر و لە نزیکەوە گوێ لە داواکاری و کێشەی نەخۆش و هاوەڵەکانیان دەگرێت.
خانمێکی بەساڵاچوو لەنێو نەخۆشخانەیەکە و دەڵێت: کە چوومە ژوورەوە بۆ لای پزیشک، نەخۆشێکی دیکە لە ژوورەوە بوو!
ئەوەش باس دەکات کە لە بنکەی تەندروستی هیچ سوودی وەرنەگرتووە، چونکە چارەسەری لێ نەبووە.
دکتۆر نمە لەگەڵ پیاوێکی بەساڵاچوو قسە دەکات و ئەو پیاوە دەڵێت ''بنکەی تەندروستیی لای ماڵی خۆمان ئەو پسپۆڕەی لێ نییە کە من دەمەوێت''.
لەبارەی نرخیشەوە دەڵێت، نرخی بینینی پزیشك و دەرمانەکان گرانن و کەسی هەژار پێی نادرێت.
لە کۆتاجاردا پیاوێک لەگەڵ دکتۆر نمە وەستاوە و چەند تێبینییەک دەدات لەسەر سیستمی تەندروستی، ''رێگەنادەم هیچ پزیشکێک بێڕێزیم بەرامبەر بکات و ئەوەی کە دەچم بۆ لای رێزی زۆرم لێ دەگرێت''.
ئەوەش باس دەکات کە زۆرینەی بنکەی گەڕەکەکان فەرامۆش کراون، هەر بۆیە نەخۆش روو لە نەخۆشخانە و سەنتەرە تایبەتییەکان دەکەن، هەروەها باسی گرانیی نرخی دەرمانی کرد.
.png&w=3840&q=75)

