رووداو - تەندروستی
گرفتی کەمیی دەرمان لە نەخۆشخانە حکومییەکانی ئیدارەی گەرمیان قووڵتر دەبێتەوە، جگە لە دەرمانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان، دەرمانی بەشە راوێژکارییەکانیش نەماون و نەخۆش ناچارن لەسەر ئەرکی خۆیان دەرمان بکڕن.
سامان سرتیپ، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید خالید گەرمیانی لە کفری، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "گرفتی کەمیی دەرمان بە گشتی هەیە، بەڵام نەمانی دەرمانی نەخۆشانی درێژخایەن گرفتی بۆ هاونیشتمانیان دروستکردووە، بۆ نموونە زیاتر لە دوو مانگە دەرمانی شەکرە لە نەخۆشخانەکەمان بەردەست نییە."
هاوکات، حارس محەممەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی کەلار، بە رووداوی گوت، "دەرمان بە تەواوی کەمبووەتەوە، نەک تەنیا دەرمانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان، بەڵکو دەرمانی راوێژکارییەکانیشمان نەماوە."
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی کەلار ئاماژەی بەوەشکرد، پزیشک ناچارە دەرمان بۆ نەخۆش بنووسێت، بەڵام نەخۆش دەبێت لە دەرەوەی نەخۆشخانە و لەسەر ئەرکی خۆی دەرمانەکە بکڕێت.
.png&w=3840&q=75)


