رووداو - تەندروستی
وەرزی هاوینە و بەهۆی گەرماوە بەکتریا و ڤایرۆسەکان زیاتر چالاک دەبن، بەتایبەت لەنێو پەلەوەر و بەروبوومە ئاژەڵی و پەلەوەرییەکان، ئەندامێکی سەندیکای پزیشکانی ڤێتێرنەریی کوردستان رایدەگەیێنێت، هێلکە بەرهەمهاتووەکانی کێڵگە پەلەوەرییەکانی هەرێمی کوردستان کواڵیتییان بەرزە و هیچ پیسبوونێک بە بەکتریا تۆمار نەکراوە.
دکتۆر رامان سەلیم، ئەندامی ئەنجوومەنی سەندیکای پزیشکانی ڤێتێرنەریی کوردستان کە خۆی سەرپەرشتیاری کێڵگەی پەلەوەرییە بە رووداوی راگەیاند، لە کێڵگە پەلەوەرییەکاندا مریشک و هێلکە ئەوەندە نامێننەوە کە بگەنێن یاخود تووشی نەخۆشی ببن.
بەگوتەی دکتۆر رامان سەلیم، ئەو هێلکە نێوخۆییانەی بەرهەم دەهێندرێن، 95٪ـیان تەندروستن و بە کواڵیتین، پاشانیش ئەوەی گوت ''هێلکە تاوەکو مانگێک ئاساییە بمێنێتەوە و دواتر باشترە نەخورێت''.
ئەنجوومەنی سەندیکای پزیشکانی ڤێتێرنەری هۆشداری لەبارەی هێلکەی هاوردەوە دەدات و ئاشکرای دەکات، ئەو هێلکە هاوردانە سەرچاوەیان دیار نییە و بە قاچاخ دێنە هەرێمی کوردستان، پاشانیش زۆر هەرزانن کە ئەوە خاڵێکی جیاکەرەوەی بەهێزە لە هێلکەی نێوخۆیی.
د. شیلان ئارام، پسپۆڕی بەڕێوەبردن، بەرهەمهێنان و نەخۆشییەکانی پەلەوەر ئەوەی بە رووداو راگەیاند: کواڵیتیی هێلکە لە هەرێمی کوردستان کۆنتڕۆڵە و هیچ بەڵگەیەک نییە بۆ تووشبوونی هێلکە بە بەکتریای سالمۆنێلا و نەخۆشییەکانی دیکە.
د. شیلان ئارام روونی دەکاتەوە، هێلکە کە تووشی بەکتریا دەبێت، تەنیا لەڕێگەی تاقیگەی پزیشکییەوە دەناسرێتەوە.
چۆن هێلکەی گەنیو بناسرێتەوە؟
- لەڕووی دەرەوەی تەنیا بە ماوەی بەسەرچوونی دەناسرێتەوە.
- دوای شکانی، بۆنی ناخۆشە.
- رەنگی زەردێنەکەی زەرد نییە و پێکهاتەکانی نێوی شێواون.
- پشکنینی تاقیگەیی بۆ هێلکە
وەرزی هاوین، وەرزێکی هەستیارە بۆ تووشبوونی پەلەوەر و بەروبوومەکان بە بەکتریا
دەستەی خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا نزیکەی 1.6 ملیۆن کارتۆنی هێلکەی بە ئەگەری پیسبوون بە بەکتریای سالمۆنێلا کشاندنەوە. ئەمە ئەو جۆرە بەکتریایەیە کە دەبێتە هۆی گرانەتا.
بەرزکردنەوەی پۆلێنی مەترسییەکە لەلایەن دەستەی خۆراک و دەرمانەوە دوای سێ هەفتە دێت لەوەی کۆمپانیای میدوێست بۆ بەروبوومی پەلەوەری دەستیکرد بە کشاندنەوەی نزیکەی 19 ملیۆن هێلکەی تووشبوو، ئەمەش بەگوێرەی راگەیێندراوێکی کۆمپانیاکە کە لە 22ـی تەممووز لە ماڵپەڕی دەستەی خۆراک و دەرماندا بڵاوکرایەوە.
بەپێی دەزگاکە نیشانەکانی تووشبوون بە بەکتریای سالمۆنێلا ئەمانەن؛
تا
سکچوون
دڵتێکهەڵاتن
رشانەوە
سکئێشە
.png&w=3840&q=75)


.png&w=3840&q=75)