رووداو - تەندروستی
ئەوانەی کە لێدانی دڵیان خێرایە و جەڵتە لێیان دەدات، ژیانیان دەکەوتە مەترسییەوە یاخود گیانیان لەدەستدەدا، بەڵام داهێنانێک لە دهۆک کراوە کە ئەمە تووشبووانی جەڵتە لە مردن رزگار دەکات.
د. هیوا تارق، پسپۆڕی نەشتەرگەرییەکانی دڵ و قەستەرە باسی داهێنان یاخود چارەسەرێکی نوێ دەکات بۆ جەڵتەی دڵ و بە رووداوی راگەیاند، حاڵەتێکمان بۆ یەکەمجار کرد کە نەشتەرگەرییەک بوو بۆ ژنێکی 80 ساڵی و خێرالێدانی دڵی هەبوو.
ئەو گوتی: لێدانی دڵی ئەو ژنە تاوەکو 200 دەڕۆیشت، بەڵام دوای نەشتەرگەرییەکە، ئەوەی نەما و چارەسەر بوو.
بەگوتەی ئەو پسپۆڕە، ناڕێکیی لێدانی دڵ لەنێو گەنجاندا زیاد بووە و خواردنەوەی وزەبەخشەکان هۆکارە سەرەکییەکەیە پاشان دڵەڕاوکێی هەمیشەیی و بۆماوەییش.


