رووداو دیجیتاڵ
نەخۆشخانەی رزگاری لە پارێزگای هەولێر ئاماری مانگی تەممووزی تایبەت بە گەستنی سەگ، پێوەدانی مار و دووپشک و رووداوەکانی هاتووچۆ بڵاوکردەوە.
بە گوێرەی ئامارەکان، لەو مانگەدا 98 کەس بۆ نەخۆشخانەکە گوێزراونەتەوە دوای ئەوەی تووشی رووداوی هاتووچۆ بوون.
لە هەمان مانگدا 63 کەس بەهۆی پێوەدانی دووپشک و 36 کەسی دیکە بەهۆی پێوەدانی مارەوە گوێزراونەتەوە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکە.
ژمارەی ئەو کەسانەیش کەوتوونەتە بەر پەلاماری سەگی بێلانە و چوونەتە نەخۆشخانەکە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر 49 کەس بووە.



