رووداو-تەندروستی جیۆرجیا مێلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لووتکەی G7 رایگەیاند، ماوەی مانگێکە وازی لە جگەرەکێشان هێناوە. پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەکە، مێلۆنی بە سەرکردەکانی دیکەی گوت کە سێ کوپ قاوەی خواردووەتەوە. ئۆرسۆلا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا بە سەرسوڕمانەوە پرسی، "بۆ بەخەبەرهاتنەوە؟" دواتر فریدریش مێرز، سەرۆکی پارتی یەکێتیی دیموکراتی مەسیحی ئەڵمانیا، بە گاڵتەوە گوتی، " چەند جگەرەت کێشا؟" مێلۆنی لە وەڵامدا گوتی، "مانگێکە جگەرەم نەکێشاوە." دوای ئەم قسەیە سەرکردەکانی کەنەدا، بەریتانیا، ژاپۆن و یەکێتیی ئەوروپا پیرۆزباییان لێکرد. دواتر، مارک کارنی، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا، بە گاڵتەوە ئاماژەی بە دەستی کرد و پرسی، "ئایا پەیستی نیکۆتینت بەکارهێناوە؟" ئەمەش بووە هۆی پێکەنینی ئامادەبووان. پەیستی نیکۆتین لە پێستی جەستە دەدرێت و بڕێکی کەم لە ماددەی نیکۆتین بە هێواشی دەدات بە جەستە، ئەمەش ئارەزووی جگەرەکێشان کەم دەکاتەوە و وازهێنان ئاسانتر دەکات.
تەندروستی17-06-2026توێژینەوەیەک: دوو کاژێر راهێنانی بەرزکردنەوەی قورسایی لە هەفتەیەکدا مەترسیی مردنی پێشوەخت کەمدەکاتەوە