رووداو - تەندروستی
مشتومڕێکی زۆر هەیە لەبارەی ئەوەی کە چ کاتێک یاخود کێن ئەوانەی باشترە بە ئاوی سارد یان گەرم خۆیان بشۆن؟ وەڵامەکە بەپێی کات و شوێن دەگۆڕێت و لێرەوە بەپێی سەرچاوەکانی مایۆکلینیک و ناوەندی کلیڤلاندی پزیشکی لە ئەمریکا باسیان دەکەین.
- ئەگەر بتەوێت خەوت خۆش بێت و خەوێکی تێرت هەبێت، پێش نووستن بە ئاوی گەرم خۆت بشۆ.
- ئەگەر هەڵامەت و پەسیوت هەیە، باشترە بە ئاوی شلەتێن خۆت بشۆیت بۆ ئەوەی بەرگریی جەستەت بەهێز بێت.
- شووشتنی قژ بە ئاوی شلەتێن پێستی سەر شێدار دەکات و لە رووتانەوە دەیپارێزێت.
- دوای وەرزش ماسوولکەکانت کەشەنگ بوون؟ ئێ ئاسانە، بە ئاوی گەرم خۆت بشۆ با زوو چاک ببیتەوە.
- بێتاقەتیت و بێزاریت؟ بەسیتە... ئاوێکی سارد بەخۆتدا بکە، با چالاک ببیتەوە.
- ئاوی سارد خەمڕەوێنە، دڵەڕاوکێ و گوشاری دەروونیش کەم دەکاتەوە.
- دەتەوێت پێستێکی سپی و درەوشاوەت هەبێت، هەمیشە دەموچاوت بە ئاوی سارد بشۆ تەنانەت لە زستانیش.



