رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرای دەکات، ئەوانەی کارەکانی ئۆفیسیان دەبەنەوە ماڵەوە و لەوێ کارەکانیان تەواو دەکەن، ئەگەرێکی زۆریان هەیە تووشی نەخۆشییە دەروونییەکان بن بەتایبەت ئەوانەی بە تەنیا دەژین.
توێژینەوەکە شیکارییە و لە ئەمریکا کراوە لەسەر 588 هەزار و 322 کارمەند لەنێوان ساڵانی 2011 بۆ 2024 کە دەرکەوتووە، ئەو کارانەی دوور بە دوور نین و راستەوخۆ کارمەندەکان لە شوێنێکی دیاریکراو کارەکانیان رادەپەڕێنن باشتر و کاریگەر تر بووە، تەنانەت دەروونی کارمەندەکانیش خۆشتر و ئاسوودەتر بووە لەو کارمەندانی کە بە ئۆنڵاین و لە ماڵەوە، واتە دوور لە ئۆفیس کارەکانیان دەکەن.
ناتالیا ئیمانوێل، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: هەرچەندە کارکردن لە ماڵەوە رەنگە پێویستی بە هاتووچۆکردن نەبێت و لەسەرخۆتر بێت، بەڵام لە هەمان کاتدا رەنگە ببێتە هۆی نەمانی ئەو کارلێکە کۆمەڵایەتییە رۆژانەیانەی کە لەنێوان کارمەنداندا دروستدەبێت و یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی دەرووندروستی.


