رووداو- تەندروستی
دەزگەی دەرمان و خۆراکی ئەمریکا (FDA)، بەکارهێنانی سیستمی هەستەوەری بایۆلۆجیی گلوکۆزی ستێلۆ (Stelo Glucose Biosensor System)ی بۆ منداڵان بەبێ رەچەتە پەسند دەکات.
ئامێرەکە سەر بە کۆمپانیای دێکسکۆمیە بۆ ئەو نەخۆشانە پەسندکراوە کە تەمەنیان دوو ساڵ و زیاترە و ئینسولین بەکارناهێنن، بەمەش دەبێتە یەکەم ئامێری چاودێریی بەردەوامی گلوکۆز کە بەبێ رەچەتەی پزیشک بۆ منداڵان بەکاربهێندرێت
دەزگەی دەرمان و خۆراکی ئەمریکا، جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە منداڵان ئامێرەکە لەژێر چاودێریی کەسێکی پێگەیشتوودا بەکاربهێنن و بەکارهێنەران پێش گۆڕینی هەر دەرمانێک لەسەر بنەمای خوێندنەوەکانی ئامێرەکە، راوێژ بە پزیشک بکەن.
پێشتر دەزگەی دەرمان و خۆراکی ئەمریکا لە مانگی ئاداری 2024دا، ستێلۆی بۆ کەسانی پێگەیشتووی تەمەن 18 ساڵ و زیاتر پەسند کردبوو.



