رووداو - تەندروستی
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەداتە بەخێوکارانی منداڵ کە نابێت جووڵەی منداڵ ماوەی 60 خولەک جێگیر بێت و هیچ جووڵەیەکی نەبێت.
رێکخراوەکە هۆشداری دەدات کە ئەو کورسی و عەرەبانانەی منداڵی تێدا دەنرێت و بۆماوەیەکی زۆر منداڵی تێدا دەمێنێتەوە دەکرێت مەترسیی جیدی لەسەر تەندروستیی منداڵەکە دروستبکەن، بەجۆرێک دەبێتە هۆی دواکەوتنی (گەشە، جووڵە و هزری)ـیان.
ئەم راگەیێندراوەی تەندروستیی جیهانی دوای ئەوە دێت کە توێژینەوەیەکی نێودەوڵەتیی گۆڤاری زانست و پزیشکیی وەرزشی دەریخست، بەشێکی زۆری منداڵان 34٪ بۆ 94٪ـی کاتەکانیان لە بێجووڵەیی تەواو بەسەر دەبەن و وەکو جۆرێک لە بەستانەوەی لێدێت.
هەر بۆیە پسپۆڕان رێنوێنیی بەخێوکاران دەکەن کە دڵنیاببنەوە لە سەلامەتیی منداڵەکانیان لەکاتی گەشتکردن، بەڵام ئەگەر گەشتەکەش دوور و درێژ بوو ئەوا ناوە ناوە بوەستن و پشوویەک بە منداڵەکەیان بدەن، تاوەکو ماوەیەکی درێژ لەنێو عەرەبانە و کورسیدا نەمێننەوە.


