رووداو-تەندروستی
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، دەڵێت خۆراکی ناتەندروست ساڵانە دەبێتە هۆی نەخۆشکەوتنی 866 ملیۆن کەس و مردنی 1.5 ملیۆن کەسی دیکە.
سەرەڕای ئەوەی تەنیا 9%ی دانیشتووانی جیهان پێکدێنن، منداڵانی بچووک نزیکەی یەک لەسەر سێی هەموو نەخۆشییە گواستراوەکانی خۆراک پێکدێنن رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژە بەوەدەکات منداڵان زیاتر لە مەترسیدان نەخۆشیی سکچوون و مادە کیمیاییەکانی نێو خۆراک وەک قوڕقوشم، دەتوانن کێشەی گەشەی هەمیشەیی بۆ منداڵان دروست بکەن.
رێکخراوەکە جەخت دەکاتەوە هەرچەندە بەکتریا و ڤایرۆس هۆکاری زۆربەی نەخۆشییەکانن، بەڵام ماددە کیمیاییەکان وەک زەرنیخ و قوڕقوشم لە ساڵی 2021 هۆکاری 73%ی ئەو مردنانە بوون کە بەهۆی خۆراکی پیسەوە روویانداوە، چونکە مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە زیاد دەکەن.
دکتۆر تێدرۆس ئەدهانۆم بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، "سەلامەتیی خۆراک کاریگەری لەسەر هەموومان هەیە. ئێستا وڵاتان دەزانن کێشەکە لە کوێ گەورەترە و دەتوانن کاری پێویست بۆ پاراستنی تەندروستیی خەڵک بکەن."



