رووداو-تەندروستی
پزیشکێکی پێست و جوانکاری رایدەگەیێنێت، جۆرەها بۆتۆکسی ساختە و قاچاخ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا هەن کە مەترسیی جدی بۆ سەر تەندروستیی هاونیشتمانییان دروست دەکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 7-6-2026 دکتۆر راژان محەممەد پزیشکی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری و ئەندامی پێشووی لیژنەکانی قایمقامیەتی سلێمانی لە بوڵتەنی تەندروستی راگەیاند، "بۆتۆکسی ساختە و قاچاخ ژمارەی وەزارەتی تەندروستی و ستیکەری کۆنترۆڵی جۆریی لەسەر نییە."
د. راژان ئاماژەی بەوەش کرد بەهۆی نەبوونی گەشتی ئاسمانییەوە لە رابردوودا، چەند جۆرێکی بۆتۆکس بە رێگەی نایاسایی هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و گوتی، "بۆتۆکسمان هەبووە کە لە وڵاتێک ساختە کراوە و دواتر لە وڵاتێکی دیکەدا جارێکی دیکە ساختە کراوەتەوە."
ئەو پزیشکە پسپۆڕە جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە بۆتۆکس تەنیا لەلایەن پزیشکی پسپۆڕی جوانکارییەوە بکرێت و دەبێت چارەخواز دڵنیابێتەوە لە پاکێجی مادەکە و ناوی ئەو جۆرە بۆتۆکسە بزانێت کە بۆی بەکارهاتووە.
سەبارەت بە نیشانەکانی بەکارهێنانی بۆتۆکسی ساختە، د. راژان محەممەد گوتی، "ئەو کەسەی بۆتۆکسی ساختە بەکاردەهێنێت، چەندین نیشانەی نەرێنیی وەک تەنگەنەفەسی، بێهێزی و لاوازبوونی توانای قسەکردنی لەسەر دەردەکەوێت."

.png&w=3840&q=75)

.png&w=3840&q=75)