رووداو-تەندروستی توێژەرێکی کورد هۆشداریی تووند دەدات لەبارەی تێکەڵکردنی پاکەرەوەکان لەگەڵ یەکدی، بەتایبەتی ئەوانەی ماددەی کلۆر "فاست"یان تێدایە و رایدەگەیەنێت، ئەم کارە دەبێتە هۆی دروستبوونی گازی ژەهراوی و مەترسیی راستەقینە بۆ سەر تەندروستی دروست دەکات. د. ئاوات عەلی توێژەری کورد لە سوێد دەڵێت "مەترسییە گەورەکە تێکەڵکردنی کلۆر (فاست)ە لەگەڵ ئەو پاکەرەوانەی ماددەی ئامۆنیایان تێدایە، چونکە گازێکی ژەهراوی بەرهەم دەهێنن کە کۆئەندامی هەناسە پەکدەخات." د. ئاوات گوتی "تێکەڵکردنی فاست و سرکە، گازێکی ژەهراوی زەردباو دروست دەکات و زیانی دەبێت لەسەر بەکارهێنار بەشێوەیەک کە نیشانەکانیی بریتین لە کۆکەی توند، هەناسەتەنگی و سووتانەوەی چاو، کە ئەگەر رێژەکەی زۆر بێت مەترسی مردنی لێدەکەوێتەوە." بۆ پاراستنی سەلامەتیت، د. ئاوات رێنمایی دەدات فاست بە تەنیا و بە بڕێکی کەم بەکاربهێنرێت، لەگەڵ پۆشینی دەستکێش و دەمامک، هەروەها پێویستە منداڵان تا یەک کاژێر لەو شوێنە دووربخرێنەوە. د. ئاوات عەلی وەک جێگرەوەیەکی سەلامەت و بێزیان، پێشنیاز دەکات تێکەڵەی "سۆدە و سرکە" بۆ پاککردنەوە بەکاربهێنرێت کە هەمان کاریگەریی هەیە و مەترسیی بۆ سەر تەندروستی نییە.
تەندروستی27-08-2026دەرمانسازێک لەبارەی دەرمانە نوێیەکەی شێرپەنجەی پەنکریاس: تەمەنی تووشبووان درێژ دەکاتەوە
تەندروستی27-08-2026چارەسەرکارێکی دەروونی: تووندوتیژی بەرامبەر دایک، منداڵەکەی لە داهاتوودا تووشی چەندین نەخۆشی دەکات