رووداو دیجیتاڵ
وەرزی تەکاندنی گوێز لە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستیپێکردووە و بەپێی پێشبینییەکان، گوێزی ئەم ساڵی پارێزگاکە زیاتر لە 32 هەزار تۆن دەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی تشرینی یەکەمی 2026 زاهید حاجی میرزایی، بەڕێوەبەری کاروباری باخەوانی لە بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی سنە رایگەیاند، 13 هەزار هێکتار لە رووبەری باخەکانی پارێزگاکە، باخی گوێزە و لەڕووی بەرهەمی گوێزەوە، سنە دوای پارێزگای هەمەدان، لەسەر ئاستی ئێران بە پلەی دووەم دێت.
زاهید حاجی میرزایی گوتی، وەرزی تەکاندنی گوێز لە پارێزگای سنە دەستیپێکردووە و بەپێی پێشبینییەکان، بەرهەمی ئەم ساڵی گوێزی پارێزگاکە زیاتر لە 32 هەزار تۆن دەبێت، کە بەراورد بە پار بە رێژەی 15% زیاترە.
بە گوتەی حاجی میرزایی، زیاترین باخەکانی گوێزی پارێزگاکە لە شارەکانی سەوڵاوا، سنە، مەریوان، بانە و سەقزە.
.jpg&w=3840&q=75)
