رووداو دیجیتاڵ
بانکی ناوەندیی عێراق ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە هەوڵێک بۆ بەرزکردنەوەی نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی دەکەن و ئاماژە بەوە دەکات، نرخە فەرمییەکە وەک خۆی جێگیرە.
ئەمڕۆ شەممە 5ی ئەیلوولی 2026، بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، "ئەو هەواڵانەی باس لە بوونی ویست بۆ بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار دەکەن، هیچ بنەمایەکی راستییان نییە، تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک لەو بارەیەوە دەرنەچووە."
لە راگەیێندراوەکەی بانکی ناوەندیدا ئاماژە بەوە کراوە کە "نرخی ئاڵوگۆڕی فەرمیی پەسندکراو لەلایەن بانکەوە هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە."
هاوکات بانکی ناوەندی داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن و بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکات لە گواستنەوەی هەواڵەکاندا "ورد بن" و بۆ هەر پرسێکی پەیوەندیدار بە سیاسەتی نەختینەیی و نرخی دراو، تەنیا پشت بە سەرچاوە فەرمییەکان ببەستن بۆ ئەوەی نەبنە هۆی دروستکردنی پشێوی لە بازاڕدا.
.webp&w=3840&q=75)


