ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی ئۆنسەیەک زێڕ 26 دۆلار دابەزی و بە 4491 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە نرخی زێڕ 4523 دۆلاری تۆمارکردبوو کە بەرزترین ئاست بوو لە سەرەتای حوزەیرانی ئەم ساڵەوە.
بەرزبوونەوەکە بەهۆی دابەزینی سوودی سەر قەواڵە داراییەکانی سەر گەنجینەی ئەمریکا بوو، دوای ئەوەی حکومەتی ئەو وڵاتە پڕۆگرامێکی فراوانی بۆ کڕینەوەیان راگەیاند.
ئەمە وایکردووە خواست لەسەر زێڕ وەک کانزایەک کە هیچ سوودێکی بانکیی لەسەر نییە زیادبکات، هەرچەندە وەبەرهێنەران هێشتا بە وریاییەوە مامەڵە دەکەن بەهۆی هەڵوێستی تووندی بانکی فیدراڵیی ئەمریکا لەبارەی هەڵاوسانەوە.


