حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی دابینکردنی بەنزینی 750 دیناری بۆ پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک زیاد کرد. لە هەولێر بڕەکە بۆ زیاتر لە دوو هێندە زیاد کراوە، بەڵام لە سلێمانی تەنیا یەک تانکەر زیادکراوە و لە هەڵەبجەش تاوەکو ئێستا پشکەکە وەک خۆیەتی.
پشکی هەولێر لە بەنزینی 750 دینار لە 20 تانکەرەوە کراوە بە 50 تانکەر، بۆ دهۆک پێشتر رۆژانە 324 هەزار لیتر بەنزینی 750 دیناری بۆ پارێزگاکە دەنێردرا، بەڵام ئێستا بڕەکە بۆ 396 هەزار لیتر زیادی کردووە".
سلێمانی پێشتر سێ تانکەر بەنزینی 750 دیناری بۆ دەنێردرا، ئێستا بڕەکە کراوەتە چوار تانکەر، بەڵام هیچ بڕێک بۆ هەڵەبجە زیاد نەکراوە.


