200 تریلیۆن دینار قەرز... داتاکانی وەزارەتی دارایی و بانکی ناوەندی دژ بە یەکدین
داتاکانی وەزارەتی دارایی و بانکی ناوەندی عێراق لەبارەی قەرزە نێوخۆییەکانی وڵاتەوە 97 تریلیۆن جیاوازییان هەیە.
بە گوێرەی داتاکانی وەزارەتی دارایی عێراق قەرزە ناوخۆییەکانی عێراق لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە و لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2026دا گەیشتوونەتە بەرزترین ئاست، کە زیاتر لە 103 تریلیۆن دینارە.
پێچەوانەی داتاکانی بانکی ناوەندی، وەزیری دارایی عێراق بە پەرلەمانتارانی لیژنەی دارایی گوتووە، وڵاتەکەی لەنێوان 180 بۆ 200 تریلیۆن دینار قەرزی نێوخۆیی لەسەر کەڵکە بووە
جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەبارەی نێوەرۆکی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق گوتی، حکومەت 172 تریلیۆن و نیو دینار قەرزداری بانکی ناوەندی و بانکەکانی دیکەی نێوخۆی عێراقە.
بە هەژمارکردنی قەرزی وەبەرهێنەر و جووتیاران قەرزی نێوخۆیی عێراق گەیشتووەتە نزیکەی 200 تریلیۆن دینار. هەروەها فالح ساری لە کۆبوونەوەکە گوتووشێتی کە قەرزی دەرەکی عیراق نزیکەی 10 ملیار دۆلارە.


