رووداو - سلێمانی
بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی رایدەگەیێنێت، بەهۆی ناڕێکی لە دابەشکردنی هاوکارییە مرۆییەکان ماڵی وا هەیە چوار تۆن برنجی بۆچووە و ماڵیش هەیە هیچ هاوکارییەکی پێنەگەیشتووە.
عومەر گوڵپی، بەڕێوەبەری گشتیی چاودێریی و گەشپێدانی کۆمەڵایەتی لە کاتی بەشداریکردن لە بەرنامەی بەکاتی سلێمانی رادیۆی رووداوی رایگەیاند؛ لە سنووری پارێزگای سلێمانی 100 هەزار سەبەتەی خۆراک دابەشکراوە کە زۆربەی زۆری خێزانەکان هاوکارییەکانیان پێگەیشتووە، بەڵام بەهۆی نەبوونی میکانیزمێکی هاوبەش بۆ دابەشکردنی هاوکارییەکان ماڵی وا هەیە زیاد لە پێویستی خۆی هاوکاری بۆ چووە و ماڵیش هەیە هیچی بۆ نەچووە.
عومەر گوڵپی باسیشی لەوە کرد "پلان هەیە لەم دوو رۆژەدا لەگەڵ رێکخراوەکان کۆببینەوە رێک بکەوین لەسەر چۆنیێتی دابەشکردنی ئەو هاوکارییانە".
بهڕێوهبهری گشتی چاودێری و گهشهپێدانی كۆمهڵایهتی سلێمانی باس لەوە دەکات، 15 هەزار خێزان لە سنووری پارێزگای سلێمانی هەن کە کەمدەرامەتن و هیچ سەرچاوەیەکی داهاتیان نییە.
ئەو بەڕێوەبەرە باس لەوە دەکات، لەگەڵ لیژنەی باڵای رووبەڕووبونەوەی کۆرۆنا لە سنووری پارێزگای سلێمانی کۆبوونەتەوە بۆ گرنگیدان و ئیشکردنی لەسەر ئەو 15 هەزار خێزانەی کە لای ئەوان تۆمارکراون "بە داتا لەو 15 هەزار خێزانە کەم خێزان هەیە منداڵانی بێسەرپەرشت، ئافرەتانی هەتیوبار و بەسڵاچوان و پەککەوتەی تیانەبێت".
عومەر گوڵپی لەبارەی دابەشکردنی هاوکاری بەسەر کەمئەندامان رایدەگەیێنێت، "مەرج نییە هەموو کەمئەندامێک هەژار بێت کە ئەوە کێشەیەکە زۆر جار رێکخراوەکان لەکاتی دابەشکردنی هاوکارییەکان دەکەونە ئەو هەڵەیەوە".

.webp&w=3840&q=75)
.jpg&w=3840&q=75)
