Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

پەتی سێدارە

پەتی سێدارە

کوردستان02-06-2026

لە سنە دوو کەس بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر مێردمنداڵێک لەسێدارە دران

0:00
0:00
قەبارەی دەق
هانا محەممەد
هانا محەممەد02-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە دوو مانگدا بە بەهای 97 ملیۆن دۆلار کاڵا لە پەروێزخان هەناردە کراوە
کوردستان02-06-2026

لە دوو مانگدا بە بەهای 97 ملیۆن دۆلار کاڵا لە پەروێزخان هەناردە کراوە

وەڵامی گوتەبێژی پارتی بۆ بافڵ تاڵەبانی و هەڵبژاردنی پێشوەختە
کوردستان02-06-2026

وەڵامی گوتەبێژی پارتی بۆ بافڵ تاڵەبانی و هەڵبژاردنی پێشوەختە

پاک: هەواڵی دەستبەسەرکردنی حوسێن یەزدانپەنا راست نییە
کوردستان02-06-2026

پاک: هەواڵی دەستبەسەرکردنی حوسێن یەزدانپەنا راست نییە

رووداو دیجیتاڵ

سزای لەسێدارەدانی دوو کەس بە ناوەکانی "حەسەن تەهماسبی" و "کوهیار عەباسی"، کە بە تۆمەتی رفاندن و دەستدرێژیکردنە سەر مێردمنداڵێکی تەمەن 14 ساڵان بە ناوی "فەرید سادقی" لە شاری قوروەی سەر بە پارێزگای سنە سزای مەرگیان بەسەردا سەپێندرابوو، جێبەجێ کرا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، سزای لەسێدارەدانی حەسەن تەهماسبی و کۆهیار عەباسی لە شاری قوروە جێبەجێ کرا. ئەمەش دوای ئەوەی سزاکەیان لەلایەن دیوانی باڵای ئێرانەوە پەسند کرابوو.

رووداوەکە کەی و چۆن رووی دا؟
 
لە 13-08-2024 هەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە کە فەرید سادقی، مێرمنداڵێکی تەمەن 14 ساڵ و خەڵکی گوندی چەمەقلووی سەر بە شاری قوروەی پارێزگای سنە، لە تاران خۆی کوشتووە.
 
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە و دەستپێکردنی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە، دەرکەوت دەستدرێژیی سێکسی کراوەتە سەر فەرید سادقی و دواتر لەژێر کاریگەریی گوشاری دەروونیدا خۆی کوشتووە.
 
بەپێی لێکۆڵینەوەکان و بەپێی ئەو وێنە و دەنگانەی لە مۆبایلەکەیدا هەبوون، دەرکەوت لە گوندەکەیان دوو کەس بە ناوەکانی حەسەن تەهماسمپی و کوهیار عەباسی دەستدرێژیی سێکسییان کردووەتە سەر فەرید و ڤیدیۆیان تۆمار کردووە.
 
ئەو دوو کەسە چەندین جار هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکەیان لە فەرید کردووە، ڤیدیۆکەیان بەکارهێناوە بۆ ئەوەی چەندین جاری دیکەش دەستدرێژی بکەنەوە سەر ئەو مێرمنداڵە.

دۆسیەی تۆمەتبارەکان بە ئامادەبوونی پارێزەرەکانیان، لە لقی یەکەمی دادگای تاوانەکانی یەکی پارێزگای سنە بە تۆمەتی "رفاندن" و "دەستدرێژیکردن" تاوتوێ کرا. تۆمەتبارەکان لە کاتی دادگاییکردندا بەڕوونی دانیان بە تاوانەکەیاندا نا و لە کۆتاییدا سزاکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری قوروە جێبەجێ کرا.

هانا محەممەد
هانا محەممەد02-06-2026