Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەی ئەو حاجییەی لە سعودیە گیانی لەدەستدا

وێنەی ئەو حاجییەی لە سعودیە گیانی لەدەستدا

کوردستان01-06-2026

یەکەم حاجیی هەرێمی کوردستان لە مەدینە گیانی لەدەستدا

0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین01-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

جێگری بەرپرسی نووسینگەی سەرۆکوەزیران: 50 هەزار خانەنشین کارتە بانکییەکانیان وەرنەگرتووەتەوە
کوردستان01-06-2026

جێگری بەرپرسی نووسینگەی سەرۆکوەزیران: 50 هەزار خانەنشین کارتە بانکییەکانیان وەرنەگرتووەتەوە

بەنداوی دووکان نیو مەتری ماوە سەرڕێژ بێت؛ ئاستی ئاوی بەنداوەکانی دیکە چۆنە؟
کوردستان01-06-2026

بەنداوی دووکان نیو مەتری ماوە سەرڕێژ بێت؛ ئاستی ئاوی بەنداوەکانی دیکە چۆنە؟

سایلۆی هەولێر جووتیاران ئاگادار دەکاتەوە: پارەی ساڵی 2015 دابەش دەکرێ
کوردستان01-06-2026

سایلۆی هەولێر جووتیاران ئاگادار دەکاتەوە: پارەی ساڵی 2015 دابەش دەکرێ


رووداو دیجیتاڵ

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، حاجییەکی خەڵکی پارێزگای دهۆک لە شاری مەدینە، دوای نوێژی بەیانی گیانی لەدەستدا.

رۆژی دووشەممە، 01ـی حوزەیرانی 2026، رۆژگار جەعفەر، بەرپرسی راگەیاندنی پرۆسەی حەج بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ (حاجی ئەحمەد محەممەد سەعید نووری بریفکانی) کە لەدایکبووی ساڵی 1945ـە و خەڵکی پارێزگای دهۆک بوو، لە شاری مەدینە کۆچی دوایی کرد".

بە گوتەی رۆژگار جەعفەر، ئەو حاجییە کە بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج چووبووە سعودیە، دوای تەواوبوونی نوێژی بەیانی گیانی لەدەستداوە.

لەبارەی رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی، دوای پەیوەندیکردن بە کەسوکارەکەی لە هەرێمی کوردستان، بڕیار دراوە هەر لە شاری مەدینە تەرمەکەی بەخاک بسپێردرێ.

ئەمە یەکەم حاجیی هەرێمی کوردستانە لە وەرزی حەجی ئەم ساڵ لە سعودیە گیان لەدەست دەدات. 

بڕیارە رۆژی 04-06-2026، یەکەم کاروانی حاجییانی هەرێمی کوردستان کە ژمارەیان هەزار و 27 حاجییە لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە بگەڕێنەوە.

 

سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین01-06-2026