Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

سێرجیۆ رامۆس

سێرجیۆ رامۆس

وەرزش01-06-2026

سێڤییا هێرشدەکاتە سەر رامۆس و هەڕەشەی بەندکردنی دەکات

0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سپۆرتس
رووداو سپۆرتس01-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەرزی دهۆک کۆتاییدێت و یانەکە چاوی لە بردنەوەیە
وەرزش01-06-2026

وەرزی دهۆک کۆتاییدێت و یانەکە چاوی لە بردنەوەیە

نەورۆز لە بەغدایە و دەیەوێت بەبردنەوەوە وەرزەکەی تەواو بکات
وەرزش01-06-2026

نەورۆز لە بەغدایە و دەیەوێت بەبردنەوەوە وەرزەکەی تەواو بکات

بارسێلۆنا کارتە زێڕینەکەی لە دۆسێیەی ئەلڤارێزدا بەکاردەهێنێت
وەرزش01-06-2026

بارسێلۆنا کارتە زێڕینەکەی لە دۆسێیەی ئەلڤارێزدا بەکاردەهێنێت


رووداو دیجیتاڵ

خاوەن پشکەکانی یانەی سێڤییای ئیسپانی، هەڕەشەی سکاڵا تۆمارکردنیان لە دژی سێرجیۆ رامۆسی کاپتنی پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا کردووە، بەتۆمەتی بێبەڵێنی و پابەندنەبوون بەو رێکەوتنەی لە نێوانیاندا هەبووە.


خاوەن پشکەکان، داوایان لە رامۆس کردووە، بەهای مەرجی سزایی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی نێوانیان بدات، لەگەڵ ئاراستەکردنی هۆشدارییەکی تووند بۆ ئەو یاریزانە، بەهۆی ئەو هەڵسوکەوتانەی بە 'ساختەچێتی و فێڵبازی' ناوی بردوون.

خاوەن پشکەکان هەروەها داوای قەرەبوویان کردووە بەهۆی ئەو زیانانەی بەر یانەکە کەوتووە.

پێشتر رامۆس، هاوپەیمانییەکی دروستکردبوو، کە گەیشتبوونە رێکەوتنی سەرەتایی بۆ کڕینەوەی یانەکە بەرامبەر 444 ملیۆن یۆرۆ، بەڵام لە دوای دەرکەوتنی ناکۆکی لە نێوان هەردوولایەنی کڕیار و فرۆشیار، دەستەوارەکە هەڵوەشایەوە و فرۆشتنەکە سەری نەگرت.

ئەو کۆمەڵەیەی خاوەنی پشکەکانی سێڤییان، لە بڵاوکراوەیەکدا لەگەڵ ژمارەیەکی خێزانی دیکەی خاوەن پشکی هەمان یانەدا رامۆس تۆمەتبار دەکەن بە 'بێنەوبەرە و تەڵەکەبازی'، بەدرێژایی چەندین مانگ، بەئامانجی سەرلێشێواندنی یانەکە و هەڵخەڵەتاندنی.

لە بەشێکی بڵاوکراوەکەدا هاتووە، "ئەو جۆرە فێڵەی کە بەڕێز رامۆس و دارودەستە نزیکەکەی ئێمەیان خستە ناویەوە تاوەکو دوایین سات. تەنیا پەرچەکردارێکی لەناکاو نەبوو، بەڵکو کارێکی پلان بۆ داڕێژراوی چەند مانگە بوو. ئەو چەند مانگەی کە دەستخەڕۆکردنی بەئەنقەست و زیانگەیاندن بە بەرژەوەندییەکانی یانەی سێڤییای لە رێگەی مانۆڕی ژێراوژێرەوە بەتێکدانی ئاشکرای راستییەکان، کاریان لەسەر کرا".

بڵاوکراوەکە هەروەها دەڵێ، لە چەند رۆژی بەر لە کۆتایی هاتنی وادەی دەستنیشانکراو بۆ تەواوکردنی رێوشوێنی کڕینەوەی یانەکە، رامۆس و نزیکەکانی، پاشەکشەی چەند بەشدارێکیان لە هاوپەیمانێتیی دەستپێشخەر بۆ کڕینەوەی یانەکە راگەیاند.

بڵاوکراوەکە دووپاتیدەکاتەوە کە "ئەو گۆڕانکارییە ریشەییە لە دۆسێی وەبەرهێنەکاندا، زۆر جیاوازە لەوەی لەسەرەتاوە ئەو وەبەرهێنانە پێشانیاندەدا. ئەوەش گومانی زۆری دروستکرد لەبارەی مەترسیی لایەنی کڕیارەوە لە ویستیدا بۆ کڕینەوەی یانەکە".

رامۆس خۆی دەرچووی ئەکادیمیای سێڤییا بووە، ساڵی 2004 بۆ یەکەمجار بەشداری لە پێکهاتەی یەکەمی یانەکەدا کردووە، دواتریش پاش گەشتێکی دوورودرێژ لەگەڵ ریال مەدرید کە 16 ساڵی خایاند و پاش دوو وەرز لە پاریس سانجێرمان، گەڕایەوە یانەکە.

رووداو سپۆرتس
رووداو سپۆرتس01-06-2026