رووداو دیجیتاڵ
وەرزی یانەی نەورۆز لە خولی ئەستێرەکانی عێراقدا کۆتایی دێت، یانەکە دوایین یاریی خۆی لەم وەرزەدا ئەنجامدەدات و بەرامبەر یانەی نەفت یاریی دەکات.
لە رکابەرییەکانی گەڕی 38ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، کاژێر 18:00 یانەی نەورۆز خاوەنی پلەی هەشتەمی ریزبەندی خولەکە لە دەرەوەی یاریگای خۆی یاریی دەکات و دەبێتە میوانی یانەی نەفت.
نەورۆز لەم وەرزەدا بە هەڵبەز و دابەزی زۆردا تێپەڕی، لە سەرەتای وەرزدا رووبەڕووی کێشەی گەورە بووەوە و کار گەیشتە ئەوەی مەترسی لەسەر هەڵوەشاندنەوەی یانەکە هەبێت، بەڵام تیپەکە لەسەر پێی خۆی وەستا و لە قۆناخی دووەمدا بە ئاست و ئەنجامەوە گۆڕانکاریی گەورەی بەخۆیەوە بینی.
نەورۆز لەم وەرزەدا لە 37 گەڕی رابردوودا، 16 بردنەوە، 6 یەکسانبوون و 15 دۆڕانی هەیە، یانەکە خاوەنی 54 خاڵە و دەیەوێت بەبردنەوەی یارییەکە وەرزەکەی تەواو بکات و پارێزگاری لەو پلەیەی لە ریزبەندی خولەکەدا بکات.
نەورۆز پێشتر 10 یاریی بەرامبەر نەفت کردووە، 4 سەرکەوتن، دوو دۆڕان و چوار یەکسانبوونی هەیە.
نێتۆ ئاکارا، هێرشبەری بەرازیلی یانەکە تووشی پێکانبووە و ئەم وەرزە بۆ ئەوە زووتر کۆتاییهاتووە.
