Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

شوێنی رووداوەکە و دەرهێنانەوەی تەرمەکان و گەڕان بەدوایان

شوێنی رووداوەکە و دەرهێنانەوەی تەرمەکان و گەڕان بەدوایان

عێراق30-05-2026

تەرمی حەوتەم هاووڵاتیی رووداوەکەی تکریت دۆزرایەوە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

نەهرۆ محەممەد

رۆژی بڵاوکردنەوە

30-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

نێردەی عێراق بە باشترین نێردەی حەج هەڵبژێردرایەوە
عێراق30-05-2026

نێردەی عێراق بە باشترین نێردەی حەج هەڵبژێردرایەوە

کەسێک لە بەغدا مامی و ئامۆزایەکی خۆی کوشت
عێراق30-05-2026

کەسێک لە بەغدا مامی و ئامۆزایەکی خۆی کوشت

نزیکەی 20 کەس لە نەجەف ژەهراوی بوون و چێشتخانەکەش داخرا
عێراق30-05-2026

نزیکەی 20 کەس لە نەجەف ژەهراوی بوون و چێشتخانەکەش داخرا

رووداو دیجیتاڵ

تەرمی دوایین کەسی رووداوەکەی پارێزگای سەلاحەدین دۆزرایەوە. بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی لەو رووداوەدا گیانیان لەدەستدا گەیشتە 7 کەس.

عەمید فیراس داوود سەلمان مەعجون، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی پارێزگای سەلاحەدین، ئەمڕۆ شەممە 30ی ئایاری 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەمڕۆ تەرمی دوایین قوربانیی رووداوی خنکانەکەی پارێزگای سەلاحەدین دۆزرایەوە، کە ناوی (مەحموود محەممەد مەشهەدانی)یە و تەمەنی 46 ساڵە."

بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی سەلاحەدین ئاماژەی بەوە کرد، ئەو کەسەی ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە، دوایین قوربانیی رووداوەکە بوو، بەمەش کۆی گشتیی ئەوانەی لەو رووداوەدا خنکاون بووە 7 کەس.

فیراس داوود سەلمان مەعجون گوتی، لەنێو خنکاوەکاندا 6 کەسیان ئەندامی یەک خێزانن و قوربانییەکەی دیکەش ئەندامی خێزانێکی دیکەیە.

تەرمی قوربانییەکە رەوانەی دادپزیشکی کراوە بۆ تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان. پۆلیسی پارێزگاکەش داوا لە هاووڵاتییان دەکات لەکاتی چوونیان بۆ ناوچە گەشتیارییەکان و نزیک رووبارەکان، رێکارەکانی سەلامەتی جێبەجێ بکەن بۆ ئەوەی دووچاری رووداوی لەم شێوەیە نەبن.

دوێنێ هەینی، سێیەم رۆژی جەژنی قوربان ئەو کارەساتە لە تکریت روویدا. ماڵباتەکە دانیشتووی بەغدان و بۆ سەردانی کەسوکار سەردانی سەلاحەدینیان کرد. دوای ئەوەی منداڵێکیان کەوتە نێو رووبارەکە، 13 ئەندامی دیکەی ماڵباتەکە بۆ رزگارکردنی منداڵەکە، خۆیان فڕێ دایە نێو ئاوەکە.

بە گوتەی پۆلیسی سەلاحەدین بۆ رووداو، لە ئەنجامدا 7 کەسیان خنکان و 6 کەسەکەی دیکەیان رزگار کران.