Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

نێو یەکێک لە نەخۆشخانەکانی عێراق. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوەی زیاتری هەواڵەکەیە

نێو یەکێک لە نەخۆشخانەکانی عێراق. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوەی زیاتری هەواڵەکەیە

عێراق30-05-2026

نزیکەی 20 کەس لە نەجەف ژەهراوی بوون و چێشتخانەکەش داخرا

0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

نەهرۆ محەممەد

رۆژی بڵاوکردنەوە

30-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

نێردەی عێراق بە باشترین نێردەی حەج هەڵبژێردرایەوە
عێراق30-05-2026

نێردەی عێراق بە باشترین نێردەی حەج هەڵبژێردرایەوە

کەسێک لە بەغدا مامی و ئامۆزایەکی خۆی کوشت
عێراق30-05-2026

کەسێک لە بەغدا مامی و ئامۆزایەکی خۆی کوشت

تەرمی حەوتەم هاووڵاتیی رووداوەکەی تکریت دۆزرایەوە
عێراق30-05-2026

تەرمی حەوتەم هاووڵاتیی رووداوەکەی تکریت دۆزرایەوە

رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی خواردن لە چێشتخانەیەک لە شاری نەجەف نزیکەی 20 کەس ژەهراوی بوون. گوتەبێژی تەندروستیی پارێزگاکە دەڵێ، رووداوەکە دوێنێ ئێوارە بووە، چێشتخانەکە داخراوە و نموونەی خواردنەکان بۆ تاقیگە نێردراوە.


رۆژی شەممە 30ی ئایاری 2026، ماهیر عەبوودی، گوتەبێژی تەندروستیی نەجەف بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "نزیکەی 20 کەس بەهۆی خواردن لە یەکێک لە چێشتخانەکانی پارێزگاکە ژەهراوی بوون؛ 16یان لە نەخۆشخانەی فورات و چوارەکەی دیکە لە شاری پزیشکیی سەدر خەوێندراون کە لە چەند خێزانێکی جیاوازن."

گوتەبێژی تەندروستیی نەجەف ئاماژەی بەوە کرد، تیمەکانی چاودێریی تەندروستی دەستبەجێ رێکاری پێویستیان گرتەبەر و نموونەیان لە خواردنەکان وەرگرت کە لەنێو چێشتخانەکەدا بوون، بە مەبەستی پشکنینی تاقیگەیی و دیاریکردنی هۆکاری ژەهراویبوونەکە.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە رێکخراوەکانیش لە نەجەف رایگەیاند، بەهۆی ژەهراویبوونی ئەندامانی خێزانێک بە تەواوی، چێشتخانەکەیان داخستووە.

بەپێی راگەیێندراوی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە، "داخستنی چێشتخانەکە بەپێی فەرمانی دادوەر و دوای دڵنیابوونەوە لە زانیارییەکان بووە. تیمێکی تایبەت بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەری تاوانە رێکخراوەکان و بە بەشداریی چاودێریی تەندروستی، دەستی بەسەر خواردنەکاندا گرتووە بۆ پشکنین."

تەندروستیی نەجەف باس لەوە دەکات، چێشتخانەکە وەک رێکارێکی خۆپارێزی داخراوە تاوەکو دەرچوونی ئەنجامی پشکنینەکان، دواتر رێکاری یاسایی و تەندروستیی پێویست بەرامبەر خاوەنەکەی دەگیرێتەبەر.