Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابگرە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

موقتەدا سەدر

موقتەدا سەدر

عێراق27-05-2026

سەدر بۆ باڵیۆزی بەریتانیا: قسەکانت تووڕە و نیگەرانیان کردم

0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

هەستیار قادر

رۆژی بڵاوکردنەوە

27-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ئەعرەجی: پێویستمان بە لیژنەیەکی هاوئاهەنگیی ئەمنییە بۆ وڵاتانی ناوچەکە
عێراق27-05-2026

ئەعرەجی: پێویستمان بە لیژنەیەکی هاوئاهەنگیی ئەمنییە بۆ وڵاتانی ناوچەکە

عەمار حەکیم داوا دەکات پاڵپشتیی پێشمەرگە و دامەزراوە ئەمنییەکان بکرێت
عێراق27-05-2026

عەمار حەکیم داوا دەکات پاڵپشتیی پێشمەرگە و دامەزراوە ئەمنییەکان بکرێت

وەزیری گەیاندنی عێراق: 1.5 ملیۆن بەشداربووی ئینتەرنێت لە عێراق تۆمارنەکراون
عێراق27-05-2026

وەزیری گەیاندنی عێراق: 1.5 ملیۆن بەشداربووی ئینتەرنێت لە عێراق تۆمارنەکراون

رووداو دیجیتاڵ

موقتەدا سەدر وەڵامی چەند لێدوانێکی باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەداتەوە و ئاماژە بەوە دەکات، قسەکانی تووڕە و دڵتەنگی کردووە لەبارەی ئەوەی کە ئەوان دەسەڵاتیان لە عێراق رادەستی شیعە کردووە؛ داوایشی لێدەکات بە زووترین کات بەعسییەکان لە وڵاتەکەى رادەستى دادگەى عێراق بکاتەوە.

چوارشەممە 27ی ئایاری 2026 موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی نیشتمانیی شیعە لە نووسینێکدا لە تۆڕی ئێکس وەڵامی چەند لێدوانێکی عیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیای لە عێراق دایەوە.

موقتەدا سەدر رایگەیاند، بانگەشەی باڵیۆزی بەریتانیا بەوەی کە ئەوان دەسەڵاتیان لە عێراق رادەستی شیعە کردووە، "تووڕە و دڵتەنگی کردووە" و بە گرنگی زانیوە وەڵامیبداتەوە.

سەرۆکی رەوتی نیشتمانیی شیعە دەڵێت، "ئەگەر کەمینەیەک لە شیعە لەژێر دەستیاندا بووبێت، ئێمە بەشێک نین لەوان و بەشێکیش نابین لێیان، نە لەم دنیا و نە لەو دنیا."

سەرۆکی رەوتی نیشتمانی پرسیار ئاراستەی باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات بەوەی کێ دیکتاتۆری هێناوەتە سەر دەسەڵات؟ کە مەبەستی لێی سەدام حوسێنە و دەڵێت، "بەڵێ ئێوە هێناتان."

گوتەکانی باڵیۆزی بەریتانیا لە چاوپێکەوتنێکدا بوو کە تێیدا باسی لە دەستوەردانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کاروباری ناوخۆی عێراق و هەڵوێستی وڵاتەکەی بەرامبەر بە گرووپە چەکدارەکان کردووە.

موقتەدا سەدر بانگەشەی ئەوە دەکات، ئەگەر رەوتەکەی لەناو عێراق نەبووایە و نەیاری دەسەڵاتی پێشووی عێراق نەبووایە، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نەیدەزانی کە ئەو دەسەڵاتە لە لایەن گەلەوە رەتکراوەیە و دەڵێت: "هەندێک لە ئۆپۆزیسیۆنەکان لە دەرەوە لەسەر بوونی ئەو دەسەڵاتە دیکتاتۆرییە دەژیان و گەورە دەبوون."

سەرۆکی رەوتی نیشتمانیی شیعە بەریتانیا بە داڵدەانى "بەعسییەکان و دوژمنانی ئایین و مەزهەب و نیشتمان" تۆمەتبار دەکات و داواى لێدەکات هەموویان لە زووترین کاتدا رادەستی دادگەی عێراقی بکرێن و گوتیشی، "ئەگەر هەڵوێستە دژەکان بەریتانیا لە تیرۆری زایۆنی نەبووایە، ئەو لێدوانانەی باڵیۆز پێویستی بە داوای لێبووردنکردن بوو لە چوارچێوەی دیپلۆماسییەکدا."