Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابگرە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بەکارهێنەرێک لە ئایپادەکەیەوە خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت بەکاردەهێنێت. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

بەکارهێنەرێک لە ئایپادەکەیەوە خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت بەکاردەهێنێت. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

عێراق27-05-2026

وەزیری گەیاندنی عێراق: 1.5 ملیۆن بەشداربووی ئینتەرنێت لە عێراق تۆمارنەکراون

0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

هەستیار قادر

رۆژی بڵاوکردنەوە

27-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ئەعرەجی: پێویستمان بە لیژنەیەکی هاوئاهەنگیی ئەمنییە بۆ وڵاتانی ناوچەکە
عێراق27-05-2026

ئەعرەجی: پێویستمان بە لیژنەیەکی هاوئاهەنگیی ئەمنییە بۆ وڵاتانی ناوچەکە

سەدر بۆ باڵیۆزی بەریتانیا: قسەکانت تووڕە و نیگەرانیان کردم
عێراق27-05-2026

سەدر بۆ باڵیۆزی بەریتانیا: قسەکانت تووڕە و نیگەرانیان کردم

عەمار حەکیم داوا دەکات پاڵپشتیی پێشمەرگە و دامەزراوە ئەمنییەکان بکرێت
عێراق27-05-2026

عەمار حەکیم داوا دەکات پاڵپشتیی پێشمەرگە و دامەزراوە ئەمنییەکان بکرێت

رووداو دیجیتاڵ

وەزیری گەیاندنی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە یەک ملیۆن و 500 هەزار بەشداربووی ئینتەرنێت لە عێراق هەن، کە بە فەرمی لە لایەن دەوڵەتەوە تۆمارنەکراون و بەشداریکردنەکەیان "ناڕەوایە" و هەندێکیشیان ئینتەرنێت لە مانگە دەستکردەکانی ستارلینک وەردەگرن.

مستەفا سەنەد، وەزیری گەیاندنی عێراق لە نووسینێکدا لە تۆڕی ئێکس ئەو روونکردنەوەیەی بڵاوکردووەتەوە.

بەگوتەی وەزیری گەیاندنی عێراق، دەوڵەت هیچ رسومات و باجێکی لەو بەشداربووانەی ئینتەرنێت دەست ناکەوێت و هەندێکیشیان ئینتەرنێتیان لەلایەن دزەپێکەرانەوە دەست دەکەوێت، بەبێ ئەوەی ئەو بەشداربووانە بەوە بزانن، هەندێکیشیان بە کوالێتییەکی کەم پێیان دەدرێت.

مستەفا سەنەد رایگەیاند، هەندێک لەو کەسانە ئینتەرنێتیان لە رێگەی مانگە دەستکردەکانی وەک ستارلینکەوە پێ دەفرۆشرێت و دەڵێت، "چەندین دۆلار بە هەوا و بەبێ سوود دەچێت بۆ ئیلۆن ماسک."

لە ساڵی 2023ـەوە ئیلۆن ماسک، ملیاردێری ئەمریکی، خستنەگەڕی ئینتەرنێتی ستارلینکی رایگەیاند، کە لە رێگەی چەند مانگێکی دەستکردەوە ئینتەرنێت بە نرخێکی کەمتر دەگەیێنێتە وڵاتان.

وەزیری گەیاندنی عێراق رایگەیاند: لە ناوەڕاستی مانگی تەمووزی داهاتووەوە سەرپەرشتی هەڵوەشاندنەوەی ئەو تۆڕانە دەکات و دەیانداتە دادگا.

مستەفا سەنەد گوتی، "ئەم لێدوانەم دەکرێت وەک دوایین ئاگادارکردنەوە وەربگیرێت بەر لەوەی کار لە کار بترازێت، لەبەر ئەوەی ئێمە لایەنی مرۆیی لەبەرچاو دەگرین بەر لەوەی دەست بە جێبەجێکردنی دادوەری بکەین، بەڵام لەگەڵ دزەپێکەرە گەورەکان بەخشندە نابین."