Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابگرە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە بەغدا

کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە بەغدا

عێراق24-05-2026

مەسرور بارزانی و نووری مالیکی جەخت لە کارکردنی هاوبەش بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان دەکەنەوە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

رووداو دیجیتاڵ

رۆژی بڵاوکردنەوە

24-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

هۆشداریی بەپەلە لە ئەنبار؛ شەپۆلێکی لافاو لە سووریاوە بەرەو پارێزگاکە دێت
عێراق26-05-2026

هۆشداریی بەپەلە لە ئەنبار؛ شەپۆلێکی لافاو لە سووریاوە بەرەو پارێزگاکە دێت

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بۆ رووداو: یارییە ئاگرینەکان لە رۆژانی جەژندا قەدەخە دەکرێن
عێراق26-05-2026

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بۆ رووداو: یارییە ئاگرینەکان لە رۆژانی جەژندا قەدەخە دەکرێن

زەیدی لە پەیامی جەژندا داوای پەنابردن بۆ دیالۆگ و دیپلۆماسی بۆ سەقامگیریی ناوچەکە دەکات
عێراق26-05-2026

زەیدی لە پەیامی جەژندا داوای پەنابردن بۆ دیالۆگ و دیپلۆماسی بۆ سەقامگیریی ناوچەکە دەکات

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە بەغدا کۆبوونەوە، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر کارکردنی هاوبەش لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان.

لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ بەغدا، ئەمڕۆ یەکشەممە 24ی ئایاری 2026 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆبووەوە.

بەپێی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، "هەردوولا هاوبۆچوون بوون لەسەر کارکردنی هاوبەش لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان و پاراستن و پێشخستن و راستکردنەوەی رێڕەوی پرۆسەی سیاسی، لەسەر بنەمای رێزگرتن لە پرەنسیپەکانی هاوبەشی و هاوسەنگی و سازانی نیشتمانی و پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان."

رۆژی شەممە 23ی ئایاری 2026 مەسرور بارزانی گەیشتە بەغدا، لە یەکەم رۆژی سەردانەکەیدا لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیران و هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە. جگە لەو دوو کۆبوونەوەش، چەند کۆبوونەوەیەکی دیکەی ئەنجامدا.

ئەمڕۆش درێژەی بە کۆبوونەوەکانی دا و لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرس و سەرکردەی دیکەی عێراق کۆبووەوە.