کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

باڵەخانەی وەزارەتی دادی عێراق

باڵەخانەی وەزارەتی دادی عێراق

عێراق

دادی عێراق: مانگی رابردوو 593 زیندانی ئازادکراون

0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد03-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە مانگی رابردوودا 107 بوومەلەرزە لە عێراق تۆمارکراون زۆرترینییان لە باشووری کوردستان بووە
عێراق03-06-2026

لە مانگی رابردوودا 107 بوومەلەرزە لە عێراق تۆمارکراون زۆرترینییان لە باشووری کوردستان بووە

سەرۆکوەزیرانی عێراق: هەموو عێراقییەک زەویی پێدەدرێت
عێراق03-06-2026

سەرۆکوەزیرانی عێراق: هەموو عێراقییەک زەویی پێدەدرێت

3 چەکداری داعش لە سنووری بەعاج لە پارێزگای نەینەوا کوژران
عێراق03-06-2026

3 چەکداری داعش لە سنووری بەعاج لە پارێزگای نەینەوا کوژران


رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی دادی عێراق مانگی رابردوو 593 زیندانی ئازادکردووە و گوتەبێژی وەزارەتەکە دەڵێت، 199یان بەر لێبووردنی گشتی کەوتوون.

ئەحمەد لعێبی، گوتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق ئاماژەی بەوەکرد: "394 زیندانی بەپێی بڕیارە جیاوازەکانی دادگە ئازاد کراون، وەک ئازادکردنی مەرجدار و تەواوکردنی ماوەی سزاکەیان".

بەگوێرەی وەزارەتی دادی عێراق، 30 گرتووخانە لەو وڵاتەدا هەن و زیاتر لە 60 هەزار زیندانی لە چاکسازییەکانی وەزارەتەکەدان.

ئەحمەد لعێبی گوتی، لە رۆژی جێبەجێکردنی یاسای لێبووردنی گشتییەوە تاوەکو 24-05-2026، ژمارەی ئەو کەسانەی بە لێبووردنی گشتی لە زیندانییەکانی وەزارەتی دادی عێراق ئازادکراون گەیشتووەتە 12 هەزار و 512 کەس.

ئەوە لەکاتێکدایە، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئازادکردنی زیاتر لە 42 هەزار کەسی بە یاسای لێبووردنی گشتی راگەیاندووە، گوتەبێژەکەی وەزارەتی داد ئاماژەی بەوەکرد، ئامارەکەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی تەواوی دەستگیرکراون دەگرێتەوە بە راگیراون و ئەوانەشی لە وەزارەتی ناوخۆ دەستگیرکراون، بەڵام ئامارەکەی ئەوان تەنیا ئەو زیندانیانە دەگرێتەوە لە زیندانەکانی وەزارەتی دادن.

موراد ساعدی، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی دادی عێراق، رۆژی 30ـی ئایاری 2026، بە رووداوی راگەیاند، خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق لە سەرەتای وەرگرتنی ئەرکەکەیەوە دەستی بە جێبەجێکردنی پلانێکی سێ قۆناخی کردووە بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵخیی گرتووخانەکان، کە لە هەندێک گرتووخانەدا رێژەی قەرەباڵخی گەیشتبووە زیاتر لە 300%.

 

نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد03-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە مانگی رابردوودا 107 بوومەلەرزە لە عێراق تۆمارکراون زۆرترینییان لە باشووری کوردستان بووە
عێراق03-06-2026

لە مانگی رابردوودا 107 بوومەلەرزە لە عێراق تۆمارکراون زۆرترینییان لە باشووری کوردستان بووە

سەرۆکوەزیرانی عێراق: هەموو عێراقییەک زەویی پێدەدرێت
عێراق03-06-2026

سەرۆکوەزیرانی عێراق: هەموو عێراقییەک زەویی پێدەدرێت

3 چەکداری داعش لە سنووری بەعاج لە پارێزگای نەینەوا کوژران
عێراق03-06-2026

3 چەکداری داعش لە سنووری بەعاج لە پارێزگای نەینەوا کوژران

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە