Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

سایلۆیەکی گەنم. وێنە: بڵند تاهیر-رووداو

سایلۆیەکی گەنم. وێنە: بڵند تاهیر-رووداو

عێراق01-06-2026

وەزیری بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: پێشبینی چوار ملیۆن تۆن گەنم دەکەین

0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد01-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عێراق و هەرێمی کوردستان؛ لە جەژندا 60 ملیۆن تەلەفۆن کراون و 10 ملیۆن نامە نێردراون
عێراق01-06-2026

عێراق و هەرێمی کوردستان؛ لە جەژندا 60 ملیۆن تەلەفۆن کراون و 10 ملیۆن نامە نێردراون

تەندروستیی عێراق: لە جەژنی قورباندا زیاتر لە هەزار و 800 کەس بریندار بوونە
عێراق31-05-2026

تەندروستیی عێراق: لە جەژنی قورباندا زیاتر لە هەزار و 800 کەس بریندار بوونە

عێراق کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەکڕێ؛ "ئامانجەکە زیادکردنی کارەبایە لە بەشێک لە پارێزگاکان"
عێراق31-05-2026

عێراق کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەکڕێ؛ "ئامانجەکە زیادکردنی کارەبایە لە بەشێک لە پارێزگاکان"

رووداو دیجیتاڵ

وەزیری بازرگانیی عێراق دەڵێت، "گرنگی تەواو" بە شایستەی جووتیاران دەدەن و وەزیری دارایی دڵنیایی لە خەرجکردنی داوە؛ پێشبینیش دەکات ئەم ساڵ بڕی گەنم نزیکەی چوار ملیۆن تۆن بێت.


رۆژی دووشەممە، 1ی حوزەیرانی 2026، مستەفا نزار عانی، وەزیری بازرگانیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "وەرگرتنی گەنم لە پارێزگاکانی باشوور دەستیپێکردووە، چونکە ئەو پارێزگایانە پلەی گەرما تێیاندا بەرزە و زووتر گەنم لێیان پێدەگات، دواتر گەنمی پارێزگاکانی دیکە و هەرێمی کوردستان وەردەگرین."

مستەفا نزار عانی گوتی: "گرنگی تەواو بە پرسی شایستەی جووتیاران دەدەین و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ وەزیری دارایی قسەم کردووە و بەڵێنی داوە کە بە زووترین کات شایستەی جووتیاران دابین دەکەن. پێی گوتم کە پارە کۆدەکەمەوە و ناهێڵم مافی جووتیاران بفەوتێت."

لەبارەی ئەو نیگەرانییەی لە کەمیی بڕی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان دروستبووە، وەزیری بازرگانیی عێراق گوتی: "کارەکە بۆ ئەو پلانە کشتوکاڵییە دەگەڕێتەوە کە وەزارەتی کشتوکاڵ دایناوە."

ئەم ساڵ حکومەتی عێراق بڕیاری داوە 400 هەزار تۆن گەنمی هەرێمی کوردستان وەربگرێ، کە 292 هەزار تۆنی بە گەنمی نێو پلان دادەنرێ تۆنی بە 700 هەزار دینار و زیاتر لە 100 هەزار تۆنیش بە دەرەوەی پلان دادەنێت و تۆنی بە 500 هەزار دینار وەرگرێ.

بۆ ساڵی 2025 – 2026، پلانی کشتوکاڵیی عێراق 4.5 ملیۆن دۆنم بوو. سەبارەت بە پێشبینییەکانیان بۆ بڕی بەرهەمی ئەم ساڵ، مستەفا عانی ئاماژەی بەوە کرد کە پێشبینی دەکەن نزیکەی چوار ملیۆن تۆن گەنم بێت.

لەبارەی ناردنی کاڵا لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ پارێزگاکانی خواروو و نێوەڕاستی عێراق، وەزیری بازرگانیی عێراق دەڵێ: "چەندین جۆر خۆراک و کاڵای جیاواز لە هەرێمی کوردستانەوە دەنێردرێتە پارێزگاکانی دیکە و هاوئاهەنگی تەواومان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە."

مستەفا نزار عانی گوتیشی: "پەیوەندیی بەردەواممان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە و کار بۆ ئەوە دەکەین کە ئاڵوگۆڕی کاڵا و خۆراک لە نێوان هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی دیکە ئاسانتر بکرێت و رێکارە بازرگانییەکان یەکبخرێن."

مالیک محەممەد
مالیک محەممەد01-06-2026