Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

عێراق31-05-2026

بەراوردێکی نرخی خانووبەرە لەنێوان هەولێر، بەغدا و زیقار

0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

نەهرۆ محەممەد

رۆژی بڵاوکردنەوە

31-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

تەندروستیی عێراق: لە جەژنی قورباندا زیاتر لە هەزار و 800 کەس بریندار بوونە
عێراق31-05-2026

تەندروستیی عێراق: لە جەژنی قورباندا زیاتر لە هەزار و 800 کەس بریندار بوونە

عێراق کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەکڕێ؛ "ئامانجەکە زیادکردنی کارەبایە لە بەشێک لە پارێزگاکان"
عێراق31-05-2026

عێراق کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەکڕێ؛ "ئامانجەکە زیادکردنی کارەبایە لە بەشێک لە پارێزگاکان"

وەزارەتی نەوت بۆ رووداو: قەیرانی بەنزین نییە و رۆژانە 34 ملیۆن لیتر دابەش دەکرێت
عێراق31-05-2026

وەزارەتی نەوت بۆ رووداو: قەیرانی بەنزین نییە و رۆژانە 34 ملیۆن لیتر دابەش دەکرێت


رووداو دیجیتاڵ

تۆڕی میدیایی رووداو بەدواداچوونێکی بۆ بازاڕی خانووبەرە لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، شاری بەغدای پایتەختی عێراق و شاری ناسریەی ناوەندی پارێزگای زیقار کردووە. 


نرخی زەوی، خانوو و شووقە لە هەولێر 

بیلال سەعید، شارەزای موڵک و خانووبەرە لە هەرێمی کوردستان، رۆژی یەکشەممە، 31-05-2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "نرخی شووقە لە هەولێر بەپێی شوێن دەگۆڕدرێ. لە ناوچە ئاساییەکان هەر مەترێک بە نزیکەی 500 دۆلارە، لە ناوچە مامناوەندەکان بە نزیکەی 750 دۆلار و لە پرۆژە نایابەکاندا دەگاتە نزیکەی 1100 دۆلار."

سەبارەت بە ڤێلا و خانوو، بیلال سەعید ئاماژەی بەوە کرد کە نرخی هەر مەترێک ڤێلا لەنێوان 750 بۆ 1200 دۆلارە؛ هەروەها نرخی خانووش لە ناوچە ئاساییەکان لە 350 دۆلارەوە دەست پێدەکات و لە شوێنە ستراتیژییەکانیش 1000 دۆلار بۆ هەر مەترێک تێدەپەڕێنێت.

نرخ لە بەغدا 

مونتەزەر مەهدی، ئەندازیار لە گرووپی کۆمپانیاکانی هەڵەبجە کە لە بەغداش لە کەرتی خانووبەرە کاردەکەن، ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە ناوچەیەکی وەک ئەبوغرێب نرخی هەر مەترێک شووقە لە 1250 دۆلارەوە دەست پێدەکات، بەڵام لە ناوچە نایابەکانی وەک حارسییە و مەنسوور دەگاتە 3000 دۆلار."

ئەو ئەندازیارە روونیکردەوە کە نرخی هەر مەترێک خانوو لە بەغدا لەنێوان 3000 بۆ 4000 دۆلارە و لە هەندێک ناوچەی دیکەش دەگاتە 5000 دۆلار.

نرخ لە ناسریە 

حەمزە عەبدولی، خاوەنی نووسینگەی خانووبەرە لە شاری ناسریەی ناوەندی پارێزگای زیقار لەبارەی هەمان بابەت قسەی بۆ رووداو کرد و گوتی: "لە گەڕەکی زانکۆ، زەوییەکی 200 مەتری بە 150 ملیۆن دینارە، لە کاتێکدا هیچ خزمەتگوزارییەکی تێدا نییە. لە شەقامە بازرگانییەکانی وەک شەقامی بەغداش، نرخی یەک مەتر زەوی گەیشتووەتە 6 بۆ 7 ملیۆن دینار."

هاوکات د. حەیدەر حەنشتووش، کەسایەتیی دیاری زیقار، ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە بەری جەزیرەی ناسریە، نرخی هەر مەترێک زەوی لە شوێنە ئاساییەکان 2 ملیۆن و 500 هەزار دینارە و لە شوێنە بازرگانییەکاندا دەگاتە 5 ملیۆن دینار."

هۆکاری گرانی خانوو و زەوی 

هادی شەتری، شارەزای ئابووری، سێ هۆکاری سەرەکیی بۆ ئەم بەرزییە لە نرخی زەوی و خانوو لە عێراق دەستنیشان دەکات. یەکەم، زیادبوونی توانای کڕینی سەرمایەداران و بازرگانان. دووەم، رووکردنی دەستڕۆیشتووان بۆ کڕینی موڵک وەک "پەناگەیەکی ئارام" بۆ پاراستنی سەرمایەکانیان. سێیەم، گەشەی خێرای دانیشتووان و کەمیی ئەو زەوییانەی حکومەت خزمەتگوزاری بۆ دابین کردوون.