Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابگرە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

پاشماوەی بۆردوومانێک لە باشووری لوبنان. وێنە: Reuters

پاشماوەی بۆردوومانێک لە باشووری لوبنان. وێنە: Reuters

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست24-05-2026

وەزارەتی تەندروستیی لوبنان: لە هێرشێکی ئیسرائیلدا 11 کەس کوژران

0:00
0:00
قەبارەی دەق
تەنیا ئەحمەد

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

تەنیا ئەحمەد

رۆژی بڵاوکردنەوە

24-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ئیسرائیل: جێگرەوەی فەرماندەی باڵی سەربازیی حەماسمان کردە ئامانج
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست26-05-2026

ئیسرائیل: جێگرەوەی فەرماندەی باڵی سەربازیی حەماسمان کردە ئامانج

نەتەنیاهوو: ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە لوبنان چڕتر دەکەین
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست26-05-2026

نەتەنیاهوو: ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە لوبنان چڕتر دەکەین

بەرپرسێکی سەربازیی ئیسرائیل: ئۆپەراسیۆنە زەوینییەکانمان لە باشووری لوبنان فراوان کردووە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست26-05-2026

بەرپرسێکی سەربازیی ئیسرائیل: ئۆپەراسیۆنە زەوینییەکانمان لە باشووری لوبنان فراوان کردووە

رووداو دیجیتاڵ

میدیای فەرمیی لوبنان رایگەیاند، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشوور و رۆژهەڵاتی لوبنان بەردەوامن، دوای ئەوەی لە هێرشێکدا بۆ سەر باشووری وڵاتەکە 11 کەس کوژران، ئەمەش سەرەڕای بوونی ئاگربەست لە جەنگی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵادا.

وەزارەتی تەندروستیی لوبنان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، هێرشەکەی رۆژی شەممە بۆ سەر (سیر غەربییە) "بووە هۆی کۆمەڵکوژییەک کە ئاماری کۆتایی 11 کوژراو بوو، لەنێویاندا منداڵێک و شەش ژن، هەروەها نۆ بریندار، کە چواریان منداڵ و یەکێکیان ژن بوو."

رۆژی یەکشەممە 24-05-2026، ئاژانسی هەواڵی نیشتمانیی لوبنان رایگەیاند، هێرشەکانی ئیسرائیل چەندین شوێنیان لە باشوور و رۆژهەڵاتی لوبنان کردووەتە ئامانج و زیانی گیانیی لێکەوتووەتەوە.

هەندێک لە هێرشەکان پێش ئەوە هاتن، سوپای ئیسرائیل دوو هۆشداریی چۆڵکردنی دەرکرد کە زیاتر لە 10 گوندیان لە باشووری لوبنان و دۆڵی بیقاعی رۆژهەڵات دەگرتەوە.

دەزگەی بەرگریی شارستانیی لوبنان رۆژی یەکشەممە رایگەیاند، بنکەیەکیان لە شاری نەبەتیە بەهۆی هێرشێکی دوێنێ شەوی ئیسرائیلەوە وێران بووە.

حەسەن فەزڵوڵڵا، پەرلەمانتاری حیزبوڵڵا کە ئەم هەفتەیە لەلایەن ئەمریکاوە سزا درا، رۆژی یەکشەممە رایگەیاند، "گۆڕانکاریی گەورە لە ناوچەکەدا روودەدەن."

فەزڵوڵڵا گوتی، ئێران "رێککەوتنەکەی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان بە راگرتنی جەنگ لە لوبنان بەستووەتەوە."

رۆژی شەممە، حیزبوڵڵا رایگەیاندبوو، نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتیی گرووپەکە پەیامێکی لە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێرانەوە پێگەیشتووە، کە تێیدا پێشنیازە نوێیەکەی ئێران جەخت لەسەر "داوای لەخۆگرتنی لوبنان" دەکات لە ئاگربەستە گشتگیرەکەدا.

فەزڵوڵڵا گوتی: "جەنگەکە تەنیا لە ئێران راناوەستێت، بەڵکو لە سەرانسەری هەموو ناوچەکەدا، بەتایبەتی لە لوبنان،" و داوای لە دەسەڵاتدارانی لوبنان کرد "سوود لەم چەترە هەرێمییە وەربگرن... کە کاریگەریی بۆ ئێمەش دەبێت."

دوای کوژرانی رێبەری باڵای ئێران لە هێرشێکی ئەمریکی-ئیسرائیلیدا، حیزبوڵڵا لە 2ـی ئاداردا لوبنانی خستە نێو جەنگەکەوە.

بەگوێرەی مەرجەکانی ئاگربەستەکە، ئیسرائیل مافی ئەوەی هەیە دژی "هێرشی پلان بۆ داڕێژراو، نزیک یان بەردەوام" هەنگاو بنێت.