Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابگرە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هێرشێکی سوپای ئیسرائیل بۆسەر لوبنان. وێنە: AFP

هێرشێکی سوپای ئیسرائیل بۆسەر لوبنان. وێنە: AFP

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست09-05-2026

تەندروستیی لوبنان: ژمارەی قوربانییانی هێرشەکانی ئیسرائیل گەیشتە 22 کوژراو و بریندار

0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

مالیک محەممەد

رۆژی بڵاوکردنەوە

09-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ئیسرائیل: جێگرەوەی فەرماندەی باڵی سەربازیی حەماسمان کردە ئامانج
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست26-05-2026

ئیسرائیل: جێگرەوەی فەرماندەی باڵی سەربازیی حەماسمان کردە ئامانج

نەتەنیاهوو: ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە لوبنان چڕتر دەکەین
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست26-05-2026

نەتەنیاهوو: ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە لوبنان چڕتر دەکەین

بەرپرسێکی سەربازیی ئیسرائیل: ئۆپەراسیۆنە زەوینییەکانمان لە باشووری لوبنان فراوان کردووە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست26-05-2026

بەرپرسێکی سەربازیی ئیسرائیل: ئۆپەراسیۆنە زەوینییەکانمان لە باشووری لوبنان فراوان کردووە


رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی تەندروستیی لوبنان رایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی هێرشە ئاسمانییەکەی ئیسرائیل بۆ سەر شارۆچکەی سەکسەکییە لە قەزای سەیدا لە باشووری وڵاتەکە بۆ 7 کەس بەرزبووەتەوە. بەرگریی شارستانی لە باشووری لوبنانیش دەڵێ: بەردەوامن لە گەڕان لە ژێر داروپەردووی خانووە رووخاوەکاندا. 
 
بەپێی زانیارییەکانی تیمەکانی فریاگوزاری و رزگارکردن، هێرشەکە گەڕەکێکی نیشتەجێبوونی لە شارۆچکەکە کردووەتە ئامانج، کە بووەتە هۆی کوژرانی ژمارەیەک هاووڵاتیی سڤیل و برینداربوونی چەند کەسێکی دیکە.
 
بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەر بۆ نەخۆشخانەکانی ناوچەکە گوازراونەتەوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی و دەستە تەندروستییەکان خەریکی کارەکانی فریاگوزارین.
 
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی تەندروستیی لوبنان رایگەیاند، ژمارەی کوژراوان گەیشتووەتە 7 کەس و 15ی دیکەش بریندارن.
 
ئەم هێرشە لە کاتێکدایە کە ئاڵۆزییە سەربازییەکان لەسەر سنوورەکانی باشووری لوبنان بەردەوامن. ماوەی چەند مانگێکە ناوچە جیاجیاکان بوونەتە گۆڕەپانی بۆردوومانی نێوان سوپای ئیسرائیل و حیزبوڵڵا، کە بەهۆیەوە سەدان کەس کوژراون و هەزاران دانیشتووی گوندە سنوورییەکانیش ئاوارە بوون.
 
سەرچاوە مەیدانییە لوبنانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە  کاژێرەکانی رابردوودا زنجیرەیەک هێرشیان کردووەتە سەر چەند شارۆچکەیەکی باشوور. 
 
هەرچەندە سوپای ئیسرائیل دەڵێت "پێگە و ژێرخانی سەربازی" دەکاتە ئامانج، بەڵام دەسەڵاتدارانی لوبنان جەخت دەکەنەوە کە هێرشەکان ناوچە ئاوەدانەکان دەگرنەوە و زیانی زۆری گیانی و مادییان لێکەوتووەتەوە.
 
شەڕی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا لە 2ـی ئاداری 2026ـەوە دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا بووەتە هۆی کوژرانی زیاتر لە 2700 کەس. 
 
سەرەڕای هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ چەسپاندنی ئاگربەست، پێکدادانەکان لە باشووری لوبنان بەردەوامن و ئیسرائیل هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر ناوچە جیاجیاکان چڕتر کردووەتەوە، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە ناوچەکە و  تەنگەی هورمزدا.