Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابگرە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیکۆ و یاریدەدەرەکانی

دیکۆ و یاریدەدەرەکانی

راپۆرتە هەواڵ27-05-2026

گەشتە دوو رۆژییەکەی بەڕێوەبەری وەرزشیی بارسێلۆنا بۆ لەندەن چی لێ بەرهەمهات؟

0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سپۆرتس

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

رووداو سپۆرتس

رۆژی بڵاوکردنەوە

27-05-2026

تاگەکان

بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان, یانەی بارسێلۆنا, دیکۆ

بابەتی پەیوەندیدار

مۆرینیۆ داوای گرێبەستکردن لەگەڵ 4 یاریزان دەکات و یەکێکیان زۆر پێویستە
راپۆرتە هەواڵ26-05-2026

مۆرینیۆ داوای گرێبەستکردن لەگەڵ 4 یاریزان دەکات و یەکێکیان زۆر پێویستە

ریکێلمی ئینریکێ: بارسێلۆنایەکی بەهێزمان ناوێت، دەبێ هەمووان رێز لە ریال مەدرید بگرن
راپۆرتە هەواڵ25-05-2026

ریکێلمی ئینریکێ: بارسێلۆنایەکی بەهێزمان ناوێت، دەبێ هەمووان رێز لە ریال مەدرید بگرن

چیرۆکی ئەو راهێنەرەی مێژووی پرێمەرلیگی گۆڕی؛ پێپ چۆن 10 ساڵ لە لووتکەدا مایەوە؟
راپۆرتە هەواڵ25-05-2026

چیرۆکی ئەو راهێنەرەی مێژووی پرێمەرلیگی گۆڕی؛ پێپ چۆن 10 ساڵ لە لووتکەدا مایەوە؟


رووداو دیجیتاڵ

پاش گەڕانەوەی لە گەشتێکی دوور رۆژە بۆ لەندەن، دیکۆی بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەی بارسێلۆنا ئاشکرایکرد، دانوستاندنی سەرەتایی لەگەڵ چەند یاریزانێک ئەنجامداوە.


دیکۆ کە لە فڕۆکەخانەی بارسێلۆنا، پاش گەیشتنەوە بەشارەکە قسەی بۆ رۆژنامەوانان کرد، باسی لە هەنگاوەکانی یانەکەی لەپێناو خۆبەهێزکردن و گرێبەستکردن لەگەڵ یاریزانان کرد.

ئەو بەڕێوەبەرە روونیکردەوە، دانوستاندنەکان لە قۆناخەکانی سەرەتادان و تاوەکو ئێستا نەگەیشتوونەتە دانوستاندنی راستەوخۆ لەگەڵ یانەکان.

دانپێدانانێکی ئاشکرا

دیکۆ کە لە گەشتەکەیدا، بۆیان کریکیچی یاریدەدەری هونەریی یاوەری بوو، بەپێی میدیاکان، تەنیا کاری لەسەر وەرگرتنی رەزامەندیی یاریزانان کردووە و بایەخی یانەکەی بۆ یاریزانەکان روونکردووەتەوە.

دیکۆ بە رۆژنامەوانانی گوت، "لە کۆتاییدا ئێمە پێویستمان بەگرێبەستکردن لەگەڵ چەند یاریزانێک هەیە، لەبەرئەوە ئێمە کار لەسەر ئەو دۆسێیە دەکەین".

پێشتر هانزی فلیکی راهێنەری یانەکە ئاشکرایکردبوو کە پێویستی بە گرێبەستکردن لەگەڵ چەند یاریزانێک هەیە.

فلیک کە لەگەڵ کۆتایی هاتنی رکابەرییەکانی وەرزی ئەمساڵدا، گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی تاوەکو 2028 نوێکردەوە، نەیشاردووەتەوە کە پێکهاتەیەکی دەوێت، بەهێزەوە رکابەریی لەسەر سەرجەم نازناوەکان بکات، لەنێویاندا چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو.

پێدرۆ و هەستیارییە گەورەکە

لە رۆژانی رابردوودا، دەنگۆی هەوڵدانی بارسا بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ جواو پێدرۆی هێرشبەری بەرازیلیی یانەی چێڵسی زۆر زیادی کردووە. دیکۆ لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی ئەو دەنگۆیانەوە بەوریاییەوە وەڵامی دایەوە.

دیکۆ دەڵێ، "لەم کاتەدا، ناتوانم هیچ شتێک بڵێم لەسەر ئەو بابەتە. چەندین یاریزان هەن کە پەیوەندیمان بەبەڕێوەبەرەکانیانەوە کردووە بۆ ئەوە رایان وەربگرین، بەڵام هێشتا لەگەڵ یانەکان قسەمان نەکردووە، ئێمە کاری لەسەر دەکەین".

دیکۆ ئەوەشی ئاشکراکردووە، کە لە نزیکەوە کەسانی چواردەوری پێدرۆ دەناسێت و دەڵێ، "نزیکەکانی جواو پێدرۆ دەناسم، بەڵام ئەوە هیچ کێشە نییە".

میدیای ئینگلتەرا گوتویانە ئەگەرچی بارسا ویستی گەورەی بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی جواو پێدرۆ هەیە، بەڵام چابی ئەلۆنسۆ بەکارگێڕیی یانەکەی گوتووە، پێدرۆ کۆڵەکەی سەرەکیی ستراتیجی کارکردنی ئەو دەبێت لەگەڵ یانەکە، بۆیە بەهیچ شێوەیەک رێگە بەڕۆیشتنی نادات.

ئەلڤارێز چی لێدێت؟

چەندین هەفتەیە میدیای کەتەلۆنیا باس لە گرێبەستکردنی بارسێلۆنا لەگەڵ جولیان ئەلڤارێزی هێرشبەری ئاتلێتیکۆ مەدرید دەکەن.

سەرچاوە کەتەلۆنییەکان گەشبینانە باس لەوە دەکەن کە ئەلڤارێز شوێنگرەوەی لیڤاندۆڤسکی دەبێت بۆ وەرزی داهاتوو، پاشئەوەی کاروانی هێرشبەرە پۆڵەندییەکە لەگەڵ یانەکە، لە کۆتایی وەرزی ئەمساڵدا، کۆتایی هات.

دیکۆ بەتەمومژێکی زۆرەوە لەو بارەیەوە قسەی کرد و تەنیا گوتی، "دەبینین، دەبینین". بەبێئەوەی نە رەتی بکاتەوە، نەدووپاتی بکاتەوە کە ئەو یاریزانە دەچێتە یانەکەی.

سەرچاوە رۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا دەڵێن، ئەلڤارێز زۆر حەز بەچوونە بارسێلۆنا دەکات، بارساش ویستی گەورەی بۆ کڕینی ئەو هێرشبەرە ئەرجەنتینییە هەیە، بەڵام ئاتلێتیکۆ مەدرید بەداواکردنی نرخێکی بەرز بۆ دەستهەڵگرتن لەو یاریزانە کە نزیکەی 150 ملیۆن یۆرۆیە، هەروەها خستنەڕووی دەستەوارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ یاریزانەکە و زیادکردنی مووچەکەی، هەوڵی رێگری لە بەڕاستی بوونی خەونەکەی بارسا دەدات.

ئانتۆنی گۆردۆن رازییە

ئەگەرچی لەساتی گەڕانەوەیدا بۆ فڕۆکەخانەی بارسێلۆنا، فیکۆ رووبەڕووی هیچ پرسیارێک نەبووەوە لەبارەی هەوڵدان بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ ئانتۆنی گۆردۆنی هێرشبەری نیوکاسڵ، بەڵام دوای گەیشتنەوەی ئەو بەڕێوەبەرە بە یانەکە، چەندین رۆژنامەنووسی کەتەلۆنی، هەواڵی تایبەت بەدانوستاندنیان لەگەڵ ئەو یاریزانە بڵاوکردەوە.

ئەو رۆژنامەنووسانە دەڵێن، دیکۆ لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی گۆردۆندا کۆبووەتەوە و رازییکردووە بەوەی پەیوەندی بەیانەکەوە بکات.

بەپێی ئەو سەرچاوانە، گۆردۆن خۆشحاڵە بەبایەخپێدانی بارسا، رازییە بەکارکردن لەژێر سەرپەرشتی هانزی فلیک و ئامادەیە بۆ قبووڵکردنی دەستەوارەکە، بەڵام بڕیاری کۆتایی لای کارگێڕیی نیوکاسڵ دەبێت.

تاوەکو ئێستا، هیچ بڕیارێکی لەسەداسەد و هیچ گرێبەستێکی لەسەداسەد لە ئاسۆی بارسیلۆنادا نین، بەڵام چڕکردنەوەی هەوڵەکانی دیکۆ، پێدەچێت زوو ئەنجام بەدەستەوە بدەن.