رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا رایگەیاند، سێ ئەندامی هێزی دەریایی شاهانەی وڵاتەکە لە رووداوێکی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێکی سەربازی لە باشووری رۆژئاوای ئینگلتەرا گیانیان لەدەستدا. سەرۆکوەزیرانی بەریتانیاش رووداوەکەی بە "تەواو کارەساتبار" وەسفکرد.
رۆژی چوارشەممە 3ـی حوزەیرانی 2026، وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، ئەو سێ ئەندامە لەناو هێلیکۆپتەرێکی جۆری مێرلن (Merlin Mk4) بوون لە کاتی مەشقێکی راهێنانی سەربازیدا، کاتێک لە نزیک گوندی سۆرتۆن لە ناوچەی دیڤۆن کەوتووەتە خوارەوە.
کیەر ستامەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دڵتەنگیی خۆی بۆ رووداوەکە دەربڕی و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی خێزان و دۆستانی مردووەکان کرد و گوتی: "بیر و هاوسۆزیم لەگەڵ خێزان، دۆستان و خۆشەویستانی ئەو سێ ئەندامەی هێزی دەریایی شاهانەدایە کە بە داخەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ گیانیان لەدەستدا."
هاوکات، جەنەڕاڵ گوین جۆنز، فەرماندەی هێزی دەریایی شاهانەی بەریتانیا رایگەیاند، دەستبەجێ لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەبارەی هۆکاری سەرەکیی کەوتنەخوارەوەی کۆپتەرەکە دەستیپێکردووە تاوەکو هۆکاری پشت رووداوەکە ئاشکرا بکرێت.
.png&w=3840&q=75)
.png&w=3840&q=75)

