Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابگرە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی27-05-2026

WHO: ناکۆکی و جەنگی کۆنگۆ هۆکاری سەرەکیی بڵاوبوونەوە و زیادبوونی قوربانییانی ئیبۆلایە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
شکار رێبوار

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

شکار رێبوار

رۆژی بڵاوکردنەوە

27-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پسپۆڕێک پێتان دەڵێت، چۆن بە باشترین و تەندروستترین شێوە گۆشتی قوربانی هەڵدەگریت و دەیخۆیت
تەندروستی27-05-2026

پسپۆڕێک پێتان دەڵێت، چۆن بە باشترین و تەندروستترین شێوە گۆشتی قوربانی هەڵدەگریت و دەیخۆیت

خۆپاراستنی تەندروستیی زاخۆ: هیچ ئاژەڵێک لەنێو ماڵدا سەرنەبڕدرێت
تەندروستی27-05-2026

خۆپاراستنی تەندروستیی زاخۆ: هیچ ئاژەڵێک لەنێو ماڵدا سەرنەبڕدرێت

د. فەرەیدوون حەمەد: نابێت ئاژەڵ دەرمانی پێدرابێت و بکرێتە قوربانی
تەندروستی27-05-2026

د. فەرەیدوون حەمەد: نابێت ئاژەڵ دەرمانی پێدرابێت و بکرێتە قوربانی

رووداو - تەندروستی

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیێنێت، جەنگ و ئاڵۆزییەکانی کۆنگۆ وایکردووە خزمەتگوزاریی تەندروستیی لاواز بێت و بە باشی نەخۆشەکانی ئیبۆلا چارەسەر نەکرێن.

ئەمڕۆ د. تێدرۆس ئادهانۆم، سەرۆکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، بەهۆی جەنگ و ئاڵۆزییە سیاسییەکانی کۆنگۆوە، کۆنتڕۆڵکردنی ئیبۆلا سەخت بووە، بەتایبەت کەمبوونەوەی دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان.

سەرۆکی رێکخراوەکە باسی ئەوەشی کرد کە تاوەکو ئێستا ئەم جۆرە نوێیەی ڤایرۆسی ئیبۆلا بە ناوی ''بوندیبوگیۆ'' هیچ چارەسەر و ڤاکسینێکی نییە و رێژەی کوشندەییەکەشی زیاترە لە 50٪. 

ئەماژە بەوەش دەکات کە راگرتنی گواستنەوەی ئەم جۆرەی ئیبۆلا بە تەواوی پشت بە گەیشتنی یارمەتیی مرۆیی دەبەستێت، بەڵام ئێستا بەهۆی ناکۆکیی و ناسەقامگیریی سیاسیی ناوچەکانی کۆنگۆوە، ئەمە ئەستەم بووە.

ئێستا لە کۆنگۆ ئەوەی دۆخەکەی سەختترکردووە ناهۆشیاریی خەڵکەکەیە کە مەرجە تەندروستییەکان جێبەجێ ناکەن، لەگەڵیشیدا کەمکردنەوەی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان بۆ وڵاتانی ئەفریقا. خەریکە ژمارەی تووشبووانی گومانلێکراوی جۆری بوندیبوگیۆی ئیبۆلا دەگاتە هەزار کەس.

ئامارەکانی قوربانییانی جۆرە نوێیەکەی ئیبۆلا لە کۆنگۆ

ژمارەی تووشبووانی گومانلێکراو= 906 کەس
ژمارەی تووشبووانی پشتڕاستکراو= 105 کەس
ژمارەی ئەوانەی گیانیانلەدەستداوە و گوماندەکرێت بەهۆی ئیبۆلاوە بووبێت= 223 کەس
ژمارەی ئەوانەی پشتڕاستکراوەتەوە کە بەهۆی ئیبۆلاوە گیانیان لەدەستداوە= 10 کەس
رێژەی کوشندەیی ڤایرۆسەکە= 50٪

ئەمەش بزانە

لە ساڵانی 2013 بۆ 2016 جۆرێکی ئیبۆلا بە ناوی زاییر بڵاو بووەوە کە زیاتر لە 11 هەزار کەسی کوشت و 28 هەزار کەسیش تووشی ڤایرۆسەکە بوون، ئەم جۆرە نوێیەی دیکەی وەکو گرووپێکی هاوشێوە و نزیک لەو جۆرە بڵاو بووەتەوە.