کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

وردەکاریی دۆخی تووشبووەکەی تای خوێنبەربوون لە دهۆک ئاشکرا دەکرێت

0:00
0:00
قەبارەی دەق
شکار رێبوار
شکار رێبوار03-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی کشتوکاڵ: لە رۆژانی جەژنی قورباندا 40 ئاژەڵی بچووک و 7 ئاژەڵی گەورە رەتکراونەتەوە
تەندروستی03-06-2026

وەزارەتی کشتوکاڵ: لە رۆژانی جەژنی قورباندا 40 ئاژەڵی بچووک و 7 ئاژەڵی گەورە رەتکراونەتەوە

خانمێك شەکرەکەی بەرزە و لە جارانیش شیرینترە
تەندروستی02-06-2026

خانمێك شەکرەکەی بەرزە و لە جارانیش شیرینترە

لقی سلێمانیی سەندیکای پزیشکان: هیچ پزیشکێک فیلەر و بۆتۆکسی بێ ستیکەر بەکارنەهێنێت
تەندروستی02-06-2026

لقی سلێمانیی سەندیکای پزیشکان: هیچ پزیشکێک فیلەر و بۆتۆکسی بێ ستیکەر بەکارنەهێنێت

رووداو - تەندروستی

بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی دهۆک ئاشکرای دەکات، ئەو تووشبووەی تای خوێنبەربوون کە ئەمڕۆ پشتڕاستکرایەوە تووشی تای خوێنبەربوون بووە، 47 ساڵە و خەڵکی شەنگالە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 3-6-2026 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا د. بەختیار ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستن لە تەندروستیی دهۆک رایگەیاند، ئەو نەخۆشە لە رۆژی 31ـی 5 نیشانەی هەبووە و لە نەخۆشخانەی ئازادی خەوێندراوە، تەمەنیشی 47 ساڵە و خەڵکی ناحیەی سنوونێیە لە شەنگال.

د. بەختیار ئەحمەد ئەوەشی گوت کە لە بەغداوە پشتڕاستکراوەتەوە کە تووشی تای خوێنبەربوونە و ئێستا لە نەخۆشخانەی فێرکاریی ئازادی لە دهۆک خوێندراوە کە دۆخی تەندروستیی جێگیرە.

ئاماژەی بەوەشدا کە ئەم ساڵ تائێستا نزیکەی 50 تووشبووی تای خوێنبەربوون لە عێراقدا تۆمار کراون.

ئەمەش بزانە

تای خوێنبەربوون بە چەندین رێگە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ و دەکرێت مرۆڤ بە سووکی تووشی بێت و لە زۆر باریشدا دەیکوژێت، رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت: رێژەی مردن لەنێو تووشبووان 10٪ بۆ 40٪ـە. کەسێک کە تووشی تای خوێنبەربوون بوو کۆمەڵێک نیشانەی لێ دەرکەوێت ئەوانەش، تا، شەکەتی و هەستکردن بە بێهێزی، سەرسووڕان، ئازاری ماسوولکە، ئێسک یاخود جومگەکان، هێڵنج و رشانەوە و سکچوون.

چۆن خۆمان لە تای خوێنبەربوون بپارێزین؟

چەندین رێگە هەن بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە تای خوێنبەربوون، رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت، بۆ ئەوەی رێگری بکەیت لە تووشبوونت بە تای خوێنبەربوون پێویستە، لە کاتی سەربڕینی ئاژەڵ پۆشاک و دەستکێش بپۆشیت، پۆشینی پۆشاکی قۆڵدرێژ لەو شوێنانەی گومانی بوونی ڤایرۆسەکەی لێدەکرێت، رشاندنی ژینگەی کارکردن، دوورکەوتنەوە لە ژینگەی گوماناوی، دوو هەفتە بەر لە سەربڕین، پشکنین بۆ ئاژەڵ بکرێت، دوورکەوتنەوە لە کەسی تووشبوو و دەستشۆردن لەدوای سەردانی نەخۆش.
 
نیشانەکانی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون:
تا
شەکەتی و بێهێزی
سەرسووڕان
ئازاری ماسوولکە، ئێسک، جومگەکان
هێڵنج و رشانەوە
سکچوون
خوێنبەربوون

رێگەکانی خۆپارێزی لە تای خوێنبەربوون

بەکارهێنانی دەستکێش 
پۆشاکی قۆڵدرێژ 
رشاندن
دووربوون لە شوێنی گوماناوی
پشکنینی ئاژەڵ 
دوورکەوتنەوە لە تووشبوو
دەستشووشتن

شکار رێبوار
شکار رێبوار03-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی کشتوکاڵ: لە رۆژانی جەژنی قورباندا 40 ئاژەڵی بچووک و 7 ئاژەڵی گەورە رەتکراونەتەوە
تەندروستی03-06-2026

وەزارەتی کشتوکاڵ: لە رۆژانی جەژنی قورباندا 40 ئاژەڵی بچووک و 7 ئاژەڵی گەورە رەتکراونەتەوە

خانمێك شەکرەکەی بەرزە و لە جارانیش شیرینترە
تەندروستی02-06-2026

خانمێك شەکرەکەی بەرزە و لە جارانیش شیرینترە

لقی سلێمانیی سەندیکای پزیشکان: هیچ پزیشکێک فیلەر و بۆتۆکسی بێ ستیکەر بەکارنەهێنێت
تەندروستی02-06-2026

لقی سلێمانیی سەندیکای پزیشکان: هیچ پزیشکێک فیلەر و بۆتۆکسی بێ ستیکەر بەکارنەهێنێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە