Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

سیستمی دەنگی دەستنیشانکردن و بەدواداچوونی درۆن

سیستمی دەنگی دەستنیشانکردن و بەدواداچوونی درۆن

تورکیا30-05-2026

تورکیا پەرە بە سیستمێکی نوێی رادار دەدات؛ "درۆنەکان لە رێگەی دەنگەوە دەستنیشان دەکات"

0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

رووداو دیجیتاڵ

رۆژی بڵاوکردنەوە

30-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

کۆمیتەی یاسایی دەم پارتی: ئاشتیی بەردەوام بە چاکسازیی یاسایی دێتەدی
تورکیا30-05-2026

کۆمیتەی یاسایی دەم پارتی: ئاشتیی بەردەوام بە چاکسازیی یاسایی دێتەدی

دایکانی ئاشتی: 4 جەژن بەسەر پرۆسەی چارەسەریی تێپەڕیوە و دەوڵەت هەنگاوی نەناوە
تورکیا29-05-2026

دایکانی ئاشتی: 4 جەژن بەسەر پرۆسەی چارەسەریی تێپەڕیوە و دەوڵەت هەنگاوی نەناوە

تورکیا لە پلەی دووەمی داواکارانی ڤیزەی شنگن دایە
تورکیا29-05-2026

تورکیا لە پلەی دووەمی داواکارانی ڤیزەی شنگن دایە

رووداو دیجیتاڵ

سیستمێکی نوێ بە ناوی (سیستمی دەنگی دەستنیشانکردن و بەدواداچوونی درۆن) لە چوارچێوەی پڕۆژەکانی پیشەسازیی بەرگریی تورکیادا پەرەی پێدراوە کە دەتوانێت فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان لە رێگەی دەنگی بزوێنەر و پەروانەکانیانەوە ئاشکرا بکات.


ئەم سیستمە لە لایەن کۆمپانیای ساغڵەمتێک (SAĞLAMTEK) ی پیشەسازیی ئاسمانی و بەرگرییەوە گەشەی پێدراوە و ئامانج لێی تەواوکردنی کارەکانی رادارە کلاسیکییەکان و سیستمی جۆری ئەلەکترۆپتیکییە. 

سەرۆکی تیمی پرۆگرامسازیی کۆمپانیاکە رایگەیاند، جیاوازیی ئەو سیستمە لەگەڵ رادارە ئاساییەکان ئەوەیە کە بە شێوازی بێ دەنگ کار دەکات، واتە هیچ شەپۆلێک نانێرێ تا شوێنی خۆی ئاشکرا بکات. 

عومەر بۆیراز، سەرۆکی تیمی پرۆگرامسازیی کۆمپانیاکە دەڵێ: "سیستمەکە بە سەرنج خستنە سەر دەنگی بزوێنەر و پەروانەی درۆنەکە، دەتوانێت بوون و ئاڕاستەی 360 پلەی ئاسۆیی و ستوونیی ئامانجەکە بە روونی دەستنیشان بکات."

سیستمەکە دەتوانێت درۆنێکی قەبارە مامناوەند لە دووریی 570 مەتر و درۆنی باڵ جێگیری گەورە لە دووریی 3 کیلۆمەترەوە دەستنیشان بکات. هاوكات بەهۆی سووکیی کێشەکەیەوە کە کەمترە لە 1 کیلۆگرام و بەکارهێنانی تەنیا 30 ڤۆڵت وزە، هێزەکانی پیادە دەتوانن لە کاتی جووڵە و مانۆڕە سەربازییەکاندا تەنانەت بەپاوەربانکێک کاری پێبکەن بۆ خۆپاراستن لە هێرشی درۆنەکان.

پیشەسازی بەرگریی تورکیا ساڵانەی زیاتر لە 120 هەزار درۆن بە جۆر و قەبارەی جیاواز لە رێگەی یەک کۆمپانیای ناوخۆ بەرهەم دەهێنێت و تا ئێستا نزیکەی 15 جۆر سیستمی دژە درۆنی بە قەبارەی جیاواز لە رێگەی چەند کۆمپانیایەکی ناوخۆ بەرهەم هێناوە.