Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابگرە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جەودەت یڵماز، یاریدەدەری سەرۆککۆماری تورکیا

جەودەت یڵماز، یاریدەدەری سەرۆککۆماری تورکیا

تورکیا29-04-2026

جەودەت یەڵماز: دەستووری ئێستا یەکگرتوویی خۆی لەدەستداوە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
رەسەن رەمزی

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

رەسەن رەمزی

رۆژی بڵاوکردنەوە

29-04-2026

بابەتی پەیوەندیدار

تورکیا زیاتر لە 84 هەزار ماڵپەڕی گرەوکردنی نایاسایی بلۆک کردووە
تورکیا27-05-2026

تورکیا زیاتر لە 84 هەزار ماڵپەڕی گرەوکردنی نایاسایی بلۆک کردووە

پارێزگاری کەرکووک سەردانی دەوڵەت باخچەلی کرد
تورکیا26-05-2026

پارێزگاری کەرکووک سەردانی دەوڵەت باخچەلی کرد

ئەردۆغان دەڵێت پرۆسەی چارەسەری دەگەیێننە ئامانجی خۆی
تورکیا26-05-2026

ئەردۆغان دەڵێت پرۆسەی چارەسەری دەگەیێننە ئامانجی خۆی


رووداو دیجیتاڵ

جەودەت یڵماز، یاریدەدەری سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، زۆر گرنگە بۆ تورکیا دەستوورێکی مەدەنی و دیموکراتیانە بە ئیرادەی خۆی ئامادە بکات و دەڵێت، دەستووری ئێستا یەکگرتوویی خۆی لەدەستداوە.
 
رۆژی سێشەممە، 14-05-2024، جەودەت یڵماز، یاریدەدەری سەرۆککۆماری تورکیا، لە پەرلەمانی وڵاتەکەی وەڵامی پرسیاری رۆژنامەڤانانی دایەوە و باسی لە هەوڵەکانیان بۆ ئامادەکردنی دەستوورێکی نوێ کرد.
 
جەودەت یڵماز، گوتی: "زۆر گرنگە بۆ تورکیا دەستوورێکی مەدەنی بەشێوەیەکی دیموکراسیانە، بە ئیرادەی خۆی ئامادە بکات. ئەم دەستوورەی ئێستا گۆڕانکاریی زۆر تێدا کراوە، ئەم دەقە یەکگرتوویی خۆیشی لەدەستداوە. پێمان وایە ئەو گۆڕانکارییانەی کە دەکرێن دەستوورێکی سادەتر و یەکگرتووتر لەناو خۆیدا دروست دەکات."
 
سەبارەت بە ئامادەکارییەکان بۆ دەستووری نوێ، یڵماز ئاماژەی بەوەدا کە ئامادەکارییەکان بەردەوامن و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، گرووپێکی کاری لەسەر ئەو پرسە پێکهێناوە و چەند تەوەرێک سەبارەت بە ئەزموونی دەستوورە جیهانییەکان و دەستوورەکانی پێشووتری تورکیا تاوتوێ دەکات.
 
یاریدەدەری سەرۆککۆماری تورکیا گوتی: "هەرچەندە سەکۆی سەرەکی بۆ داڕشتنی دەستوور، بێگومان پەرلەمانی تورکیایە، بەڵام پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) پێشتر رەشنووس و کاری خۆی ئامادە کردبوو. ئێمەش بەردەوامین لەسەر ئامادەکارییەکان. ئەمە بە بەشداریی سەرجەم لایەنەکان دێتە دی."
 
جەودەت یڵماز، باسی لەوەشکرد کە داوایان لە لایەنەکان کردووە بەشداری لە پرۆسەی نووسینەوەی دەستووردا بکەن و گوتی: "پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکان کاری خۆیان تەواو بکەن و پێشکێشی پەرلەمانی بکەن، دواتر هەموو لایەنەکان لە پەرلەمان کۆببنەوە بۆ کۆتاییهێنان بەو کارە، چونکە پەسندکردنی دەستوور پێویستە لەسەر بنەمای کۆدەنگیی فراوان بێت."
 
یڵماز، گوتیشی کە ئەوان نەک تەنیا لە روانگەیەکی رابردووەوە، بەڵکو لە روانگەی داهاتووەوە سەیری دەستووری نوێ دەکەن و دەڵێت: "وەک دەزانن نەزمێکی نوێی جیهانی هەیە. تەکنەلۆژیای نوێ هەیە. جیهان بە ئاراستەیەکی جیاوازدا دەڕوات. بۆیە ئێمە کار لەسەر دەستوورێک دەکەین کە گەنجان و داهاتوو و چەمکەکانی جیهانی نوێ لەخۆدەگرێت."
 
دەستووری ئێستای تورکیا لە 9ی تشرینی دووەمی 1982ـەوە کاری پێدەکرێت و تاوەکو ئێستا 19 جار هەموار کراوەتەوە.