Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کێڵگەیەکی نەوت لە ئەمریکا؛ وێنە: REUTERS

کێڵگەیەکی نەوت لە ئەمریکا؛ وێنە: REUTERS

ئابووری30-05-2026

لە ماوەی 6 ساڵی رابردوو؛ بۆ یەکەمجار نرخی نەوتی برێنت لە مانگی ئایار 19% دابەزی

0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

رووداو دیجیتاڵ

رۆژی بڵاوکردنەوە

30-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

نرخی ئاژەڵی زیندوو لە ماوەی یەک ساڵدا زیاتر لە 15% بەرزبووەتەوە
ئابووری30-05-2026

نرخی ئاژەڵی زیندوو لە ماوەی یەک ساڵدا زیاتر لە 15% بەرزبووەتەوە

نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بۆ 4539 دۆلار بەرزبووەوە
ئابووری30-05-2026

نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بۆ 4539 دۆلار بەرزبووەوە

وەزارەتی دارایی بۆ فەرمانبەرانی خاوەن هەژمار لە بانکی ئەهلی عێراقی: مووچەکانتان نافەوتێت
ئابووری27-05-2026

وەزارەتی دارایی بۆ فەرمانبەرانی خاوەن هەژمار لە بانکی ئەهلی عێراقی: مووچەکانتان نافەوتێت

رووداو دیجیتاڵ 

لە کاتێکدا بازرگانان هیوادارن ئەمریکا و ئێران لە رێککەوتن نزیک ببنەوە بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز، نرخی نەوتی برێنت گەورەترین دابەزینی مانگانەی خۆی لە ماوەی 6 ساڵدا تۆمار کرد.

لە مانگی ئایاردا نرخی نەوتی برێنت زیاتر لە 19% دابەزی، کە گەورەترین دابەزینی مانگانەیە لە دوای ئاداری 2020ـەوە، کاتێک پەتای کۆرۆنا (کۆڤید-19) ئابووریی جیهانی پەکخستبوو. نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا لە مانگی ئایاردا نزیکەی 17% دابەزی، کە گەورەترین دابەزین بووە لە دوای نیسانی 2025ـەوە.

نرخەکانی نەوت رۆژی هەینی دابەزین دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند کە لە (سیچوەیشن رووم) یان ژووری بریاردان لە بارودۆخە نائاساییەکان لە کۆشکی سپی کۆدەبێتەوە لەبارەی رێککەوتن لەگەڵ ئێران. نەوتی سووکی تەکساس 1.73%ی نرخەکەی لەدەستدا و بە 87.36 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک داخرا، لە کاتێکدا نەوتی برێنت 1.77% دابەزی و بە 92.05 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

دۆناڵد ترەمپ کۆمەڵێک داواکاری خستووەتەڕوو کە ئێران لە رابردوودا رەتیکردبوونەوە.

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، پێویستە تاران رازی بێت کە هەرگیز نابێتە خاوەن چەکی ئەتۆمیی و دەبێت دەستبەجێ تەنگەی هورمز بە رووی هاتوچۆی دەریاییدا بەبێ وەرگرتنی باج بکاتەوە. 

ترەمپ ئاماژەی بەوەش کرد، دەبێت ئێران رازی بێت رێگە بە ئەمریکا بدات و ئەو یۆرانیۆمە پیتێندراوەی کە لە ژێر داروپەردووی هێرشەکانی ساڵی رابردووی ئەمریکا و ئیسرائیلدا نێژراوە، دەربهێنێت و لەناوی ببات.