Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابگرە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دراوی عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

دراوی عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

ئابووری27-05-2026

وەزارەتی دارایی بۆ فەرمانبەرانی خاوەن هەژمار لە بانکی ئەهلی عێراقی: مووچەکانتان نافەوتێت

0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

سۆلین حەمەدەمین

رۆژی بڵاوکردنەوە

27-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

نەوت گەیشتەوە 100 دۆلار و هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران هیواکانی رێککەوتنی کەمکردەوە
ئابووری26-05-2026

نەوت گەیشتەوە 100 دۆلار و هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران هیواکانی رێککەوتنی کەمکردەوە

عەبدولحەکیم خەسرۆ: نەخشەی "رێگەی گەشەپێدان" دەگۆڕدرێت و بە هەرێمی کوردستاندا تێدەپەڕێت
ئابووری26-05-2026

عەبدولحەکیم خەسرۆ: نەخشەی "رێگەی گەشەپێدان" دەگۆڕدرێت و بە هەرێمی کوردستاندا تێدەپەڕێت

وەزارەتی دارایی: ئەمڕۆ لیستی مووچە بڵاودەکەینەوە و رۆژانی جەژن دابەشکردنی بەردەوام دەبێت
ئابووری26-05-2026

وەزارەتی دارایی: ئەمڕۆ لیستی مووچە بڵاودەکەینەوە و رۆژانی جەژن دابەشکردنی بەردەوام دەبێت


رووداو دیجیتاڵ

ژمارەیەک مووچەخۆر، کە هەژماریان لە بانکی ئەهلیی عێراقی هەیە، دەڵێن کێشە بۆ راکێشانی مووچەکانیان لە بانکەکە دروست بووە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی دڵنیایی دەدات و دەڵێت، "کێشەکە تەکنیکییە و مووچەکانیان نافەوتێت."

رۆژی چوارشەممە 27ی ئایاری 2026، چەندین هاونیشتمانی پەیوەندییان بە تۆڕی میدیایی رووداوەوە کرد و رایانگەیاند، لە کاتی راکێشانی مووچەکانیان لە بانکی ئەهلیی عێراقی رووبەڕووی کێشە بوونەتەوە؛ هەندێکیان ئامێرەکانی (ATM) پێیان دەڵێت "هەژمارەکەت پارەی تێدا نییە"، هەندێکی دیکەشیان بەبێ ئەوەی پارە وەربگرن، نامەی راکێشانی پارەیان بۆ هاتووە؛ ئەو کەسانەی کێشەیان هەیە ژمارەیان نزیکەی 50 کەس دەبێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "وا دیارە سیستەمی بانکەکە کێشەی تەکنیکیی تێکەوتووە، بەڵام دڵنیایی دەدەینە هەموو ئەو کەسانەی کێشەیان هەیە پارەکانیان نافەوتێت؛ چونکە بەردەم هەر ئامێرێکی (ATM)  کامێرای لێیە و لەوێ دەردەکەوێت کە مووچەکانیان وەرنەگرتووە."

لەبارەی رێکارەکانی چارەسەرکردنی کێشەکە، ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی گوتی، "پێویستە ئەو فەرمانبەرانەی کێشەکەیان هەیە، دوای پشووی جەژن سەردانی بانکەکە بکەن و لەوێ فۆرمێک پڕبکەنەوە؛ بانک رێکارەکان جێبەجێ دەکات و پارەکە دەگەڕێتەوە سەر هەژمارەکانیان."

سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی دووپاتی کردەوە کە هیچ کەسێک مووچەکەی نافەوتێت و تەنیا هەڵەیەکی تەکنیکیەوە پەیوەندی بە بانکەکەوە هەیە.

دوێنی سێشەممە، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی راگەیاند و لە رۆژانی 26-27-28ـی ئەم مانگە تەواوی مووچەخۆران مووچە وەردەگرن.