Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بارەگای کۆمپانیاکە لە رووسیا

بارەگای کۆمپانیاکە لە رووسیا

ئابووری02-06-2026

روسنەفت 1.6 ملیار دۆلاری لە 3 مانگدا قازانج کردووە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ02-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

نرخی بیتکۆین رووبەڕووی شەپۆلێکی نوێی دابەزین بووەوە
ئابووری02-06-2026

نرخی بیتکۆین رووبەڕووی شەپۆلێکی نوێی دابەزین بووەوە

یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 95 دۆلارە
ئابووری02-06-2026

یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 95 دۆلارە

یەک ئۆنسە زێڕ بە 4480 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری02-06-2026

یەک ئۆنسە زێڕ بە 4480 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

رووداو دیجیتاڵ

کۆمپانیای روسنەفت، گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتی رووسیا رایگەیاند، پوختەی قازانجی لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا بەراورد بە سێ مانگی یەکەمی ساڵی رابردوو، حەوت هێندە زیادی کردووە، ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەکانی نەوت لە جیهاندا.


روسنەفت رایگەیاند، پوختەی قازانجی کۆمپانیاکە لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا بەراورد بە چارەکی یەکەمی ساڵی رابردوو بەرزبووەتەوە بۆ 1.60 ملیار دۆلار، ئەوە لە کاتێکدایە لە چارەکی یەکەمی ساڵی رابردوو تەنیا 222.38  ملیۆن دۆلار بووە. 

سەرەڕای بەرزبوونەوەی قازانجەکانی، کۆمپانیای روسنەفت هۆشداریداوە، هێرشەکان بۆ سەر ژێرخانی نەوتی رووسیا رەنگە ببێتە هۆی کەمبوونەوەی بەهای سامانەکانی و کەمکردنەوەی قازانجەکانی. لە چەند مانگی رابردوودا ئۆکرانیا هێرشی درۆنییەکانی بۆ سەر ژێرخانی وزەی رووسیا چڕتر کردووەتەوە، بە ئامانجی کەمکردنەوەی داهاتەکانی مۆسکۆ.

ئیگۆر سێچین، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری روسنەفت لەو بارەیەوە رایگەیاند، "بازاڕی نەوت لەمساڵدا زۆر ناجێگیر بووە، لەبەر جەنگ لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ئەوەش بووەتەهۆی بەرزبوونەوەی خێرای نرخەکانی نەوت. لە هەمان کاتدا، پیشەسازی نەوتی رووسیا رووبەڕووی مەترسی جۆراجۆر بووەتەوە لەبەر هێرشەکانی ئۆکراینا بەتایبەتی لە تێرمیناڵەکانی هەناردەکردنی نەوت و پاڵاوگەکان، کۆگاکان و دامەزراوەکانی بەرهەمهێنانی روسنەفت.

کۆمپانیا گەورەکانی نەوتی جیهان سوودمەند بوون لە گەیشتنی نرخەکانی نەوت بۆ بەرزترین ئاستی چەند ساڵی رابردوو، بەهۆی جەنگی ئێران و داخستنی تەنگەی هورمزەوە بەرزبوونەوەی بەرچاویان بەخۆوە بینیوە.

کۆمپانیای روسنەفت ئاشکرای کرد، لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا داهاتەکانی بە رێژەی 4.3% زیادیکردووە بەراورد بە چارەکی یەکەمی ساڵی رابردوو، و گەیشتووەتە 28.24  ملیار دۆلار.

کۆمپانیاکە نزیکەی 40%ی نەوتی رووسیا بەرهەمدەهێنێت، ئاماژەی بەوەیش کرد، بەرهەمهێنانی نەوت و گازی کۆمپانیاکە لە چارەکی یەکەمدا بە رێژەی 0.4% بەراورد بە ساڵی رابردوو کەمیکردووە و دابەزیوە بۆ 3.74 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا، ئەمەش بەهۆی کەشوهەوای زۆر سارد لە سیبیریا، کە ناوەندی سەرەکیی بەرهەمهێنانی کۆمپانیاکەیە.

رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ02-06-2026