Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

نرخی نەوت، بەهۆی نادڵنیایی لە گفتوگۆی ئەمریکا و ئێران بە ناجێگیری ماوەتەوە

نرخی نەوت، بەهۆی نادڵنیایی لە گفتوگۆی ئەمریکا و ئێران بە ناجێگیری ماوەتەوە

ئابووری02-06-2026

یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 95 دۆلارە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ02-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

روسنەفت 1.6 ملیار دۆلاری لە 3 مانگدا قازانج کردووە
ئابووری02-06-2026

روسنەفت 1.6 ملیار دۆلاری لە 3 مانگدا قازانج کردووە

نرخی بیتکۆین رووبەڕووی شەپۆلێکی نوێی دابەزین بووەوە
ئابووری02-06-2026

نرخی بیتکۆین رووبەڕووی شەپۆلێکی نوێی دابەزین بووەوە

یەک ئۆنسە زێڕ بە 4480 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری02-06-2026

یەک ئۆنسە زێڕ بە 4480 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

رووداو دیجیتاڵ

لە سەرەتای مامەڵەکانی ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی نەوت زۆربەی ئەو دەستکەوتە بەرچاوانەی پاراست کە لە دانیشتنی پێشوودا بەدەستی هێنابوو، ئەمەش بەهۆی نادڵنیایی سەبارەت بە دۆخی وتووێژەکانی ئاگربەست لەنێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران و ئەگەری کردنەوەی تەنگەی هورمز.


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رۆژی دووشەممە رایگەیاند، وتووێژەکان لەگەڵ ئێران بەردەوامن، لە کاتێکدا ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاویکردەوە کە تاران دانوستاندنە ناڕاستەوخۆکانی لەگەڵ واشنتن هەڵپەساردووە.

 نرخی نەوتی خاوی برێنت ئەمرۆ سێشەممە 6 سەنت 0.06% بەرزبوووە و گەیشتە 95.04 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، هاوکات نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکی 17 سەنت دابەزی و گەیشتە 91.99 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

هەردوو نرخی نەوتی برێنت و سووکی تەکساس لە رۆژی دووشەممە زیاتر لە 5% بەرزبوونەوە، بەڵام دوای ئەوەی ترەمپ رایگەیاند، ئاگادار نیە ئێران وتووێژەکانی لەگەڵ واشنتن راگرتبێت، نرخەکانی نەوت کەمێک لە قازانجەکانیان لەدەستدا. سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد، ئیسرائیل رازی بووە ئەو هێزانە بکێشێتەوە خەریکی ئامادەکارین بۆ هێرشکردنە سەر باشووری لوبنان.

بەڵام لە چاوپێکەوتنێکی جیاوازدا لەگەڵ CNBC لە رۆژی دووشەممە، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، بەلایەوە گرنگ نییە ئەگەر وتووێژەکان لەگەڵ ئێران کۆتاییان پێبێت. کەمێک دواتر، ترەمپ لە پۆستێکی سۆشیاڵ میدیادا رایگەیاند، وتووێژەکان لەگەڵ ئێران بەردەوامن و بە ABC Newsی راگەیاند، پێشبینی دەکات لە هەفتەی داهاتوودا رێککەوتنێک بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست و کردنەوەی تەنگەی هورمز واژۆ بکرێت.

تیم واتێرێر، شرۆڤەکاری بازاڕە داراییەکان سەر بە کۆمپانیای (KCM Trade)  لەوبارەیەوە گوتی، " ئێستا بازاڕ سەرنجی لەسەر ئەوەیە ئایا هیچ پێشکەوتنێکی بەرچاو یان پاشەکشەیەک لە دانوستاندنەکانی نێوان ئەمریکا و ئێراندا هەیە."

ئەو شرۆڤەکارە هەروەها رایگەیاند، " بازرگانان بە گرینگییەوە دەڕواننە ناوەڕۆکی لێدوانەکانی هەردوولا بەتایبەتی هەڕەشەکانی ئێران سەبارەت بە تەنگەی هورمز و جووڵەی راستەقینەی کەشتییە نەوتییەکان لە تەنگەی هورمزدا."

تۆنی سیکامۆر، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاریی ( IG ) لەوباریەوە دەڵێت، "هاوکات لەگەڵ بەردەوامی هەواڵە بەپەلەکان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستەوە، نرخەکانی نەوت بە ناجێگیری دەمێننەوە تاوەکو ئەو کاتەی ئاماژەی روونتر لەسەر پێشکەوتن بەرەو رێککەوتنی ئاشتی دەردەکەوێت."

رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ02-06-2026