Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کێڵگەی گازی کۆرمۆر؛ سەرچاوەی سەرەکیی گازی شل لە هەرێمی کوردستان

کێڵگەی گازی کۆرمۆر؛ سەرچاوەی سەرەکیی گازی شل لە هەرێمی کوردستان

ئابووری31-05-2026

بەراورد بە پێش جەنگ، نرخی گازی شل لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە دوو هێندە بەرز بووەتەوە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

سۆران حوسێن

رۆژی بڵاوکردنەوە

31-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

مووچەی گرێبەستەکان لە هەرێمی کوردستان دوادەکەوێ
ئابووری31-05-2026

مووچەی گرێبەستەکان لە هەرێمی کوردستان دوادەکەوێ

دروێنەی گەنم دەستیپێکردووە؛ کەی سایلۆکان گەنم وەردەگرن؟
ئابووری31-05-2026

دروێنەی گەنم دەستیپێکردووە؛ کەی سایلۆکان گەنم وەردەگرن؟

یەک دۆلار بە 170 هەزار و 500 تمەنە
ئابووری31-05-2026

یەک دۆلار بە 170 هەزار و 500 تمەنە

رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی هەڵگیرسانی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران لە کۆتایی شوباتی ئەم ساڵەوە، نرخی گازی شل (LPG) لە هەرێمی کوردستان بەرز بووەتەوە. وێڕای ئاگربەستی لایەنەکانی شەڕ، نرخەکە لە بەرزیدا ماوەتەوە. سەرۆکی ئەنجوومەنی بەنزینخانەکانی هەولێر هۆکارەکە دەخاتەڕوو و دەڵێ: "قۆناخ بە قۆناخ نرخەکە دادەبەزێتەوە".


بەهمەن شێخ قادر، گوتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی، ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "نرخی لیترێک گازی شل (LPG) ئەمڕۆ بە 950 دینارە و نرخی لە بەرزیدا ماوەتەوە".

گوتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی گوتی، لەکاتێکدا نرخی گازی شل بەرزە، "بەراود بە وەرزی زستان، فرۆشتنی نزیکەی 95% کەمیکردووە".

پێش جەنگەکە کە 8ـی نیسانی ئەم ساڵ ئاگربەستی بۆ راگەیێندرا، لیترێک گازی شل لە هەرێمی کوردستان بە 390 دینار دەفرۆشرا.

جەنگی مەجید، سەرۆکی ئەنجوومەنی بەنزینخانەکانی هەولێر، ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەمڕۆ نرخی لیترێک گازی شل هەزار و 50 دینارە، بەڵام رۆژانی داهاتوو دادەبەزێ".

سەرۆکی ئەنجوومەنی بەنزینخانەکانی هەولێر گوتی: "ئەمڕۆ تۆنێک گاز دابەزیوە بۆ ملیۆنێک و 700 هەزار دینار، لەکاتێکدا دوێنێ ملیۆنێک و 840 هەزار دینار بوو، بۆیە رۆژانی داهاتوو هەر لیترێک 100 دینار دادەبەزێ".

لەبارەی هۆکاری بەرزمانەوەی نرخی گازی شل، جەنگی مەجید گوتی: "گازەکە کەمە، هەروەها کاریگەرییەکانی جەنگ لەسەر بازرگانی و بازاڕی سووتەمەنی ماون، بەڵام پێشبینی دەکەین قۆناخ بە قۆناخ نرخەکە دابەزێ و بەرەو ئاساییبوونەوە بچێ".

گازی شل لە هەرێمی کوردستان بۆ ئۆتۆمبێل و بوتڵی گازی ماڵان بەکار دێ. بەگوێرەی نرخی بەنزینخانەکان، ئەمڕۆ بوتڵێک گازی بازرگانی لە هەولێر نزیک 24 هەزار دینارە و لە سلێمانی 20 هەزار دینار.

جگە لە بازرگانی، حکومەتی هەرێمی کوردستان گازی شل بە بوتڵ دەداتە هاونیشتمانیان و نرخی بوتڵێک هەشت هەزار و 500 دینارە.