Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیناری عێراقی، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

دیناری عێراقی، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

ئابووری31-05-2026

مووچەی گرێبەستەکان لە هەرێمی کوردستان دوادەکەوێ

0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

سۆران حوسێن

رۆژی بڵاوکردنەوە

31-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بەراورد بە پێش جەنگ، نرخی گازی شل لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە دوو هێندە بەرز بووەتەوە
ئابووری31-05-2026

بەراورد بە پێش جەنگ، نرخی گازی شل لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە دوو هێندە بەرز بووەتەوە

دروێنەی گەنم دەستیپێکردووە؛ کەی سایلۆکان گەنم وەردەگرن؟
ئابووری31-05-2026

دروێنەی گەنم دەستیپێکردووە؛ کەی سایلۆکان گەنم وەردەگرن؟

یەک دۆلار بە 170 هەزار و 500 تمەنە
ئابووری31-05-2026

یەک دۆلار بە 170 هەزار و 500 تمەنە

رووداو دیجیتاڵ
هەرچەندە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار لە هەرێمی کوردستان کۆتایی هات، تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە 60 هەزار مووچەخۆری گرێبەست مووچەیان وەرنەگرتووە.

زۆرینەی گرێبەستەکان سەر بە وەزارەتی خوێندنی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵان. بەرپرسێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "تاوەکو ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ئێمەی لەکاتی دابەشکردنی مووچەی گرێبەستەکان ئاگادار نەکردووەتەوە".

محەممەد نەجیب، یەکێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست، ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "وەزارەتی دارایی دەڵێ داهاتی نێوخۆی لەبەردەست نییە؛ بۆیە دابەشکردنی دواکەوتووە".

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان 26ـی ئەم مانگە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری دەستپێکرد و دوایین رۆژی دابەشکردنیش 28ـی هەمان مانگ بوو.

مووچەی گرێبەستەکان لە داهاتی ناوخۆ دەدرێ. محەممەد نەجیب کە بەدواداچوونی بۆ هۆکاری نەدانی مووچەکەیان کردووە، دەڵێ: "وەزارەتی دارایی دەڵێ، لە یەک مانگدا دوو جار داهاتی نێوخۆییان ناردووە بۆ بەغدا، کە دوایین جار 50 ملیار دینار بوو؛ بۆیە دەڵێن توانای مووچەی گرێبەستەکانیان لەم کاتەدا نییە".

ئەو نوێنەرەی گرێبەستەکان گوتی: "بە قسەی بەرپرسانی وەزارەتی دارایی بێت، ئەم هەفتەیەش مووچەی گرێبەستەکان دابەش ناکرێ".