سەمیر هەورامی: وەزارەتەکانی دارایی ئامادە‌ییان دە‌ربڕی بۆ جێبە‌جێكردنی یاسای بودجە‌

31-05-2021
زریان حاجی
وێنەی کۆبوونەوەکە
وێنەی کۆبوونەوەکە
نیشانەکردن بودجە یاسای بودجەی 2021
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ 31-5-2021 وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق کۆبووەوە و گفتوگۆ لەبارەی میکانیزمی جێبەجێکردنی یاسای بودجە کرا.
 
سەمیر هەورامی، گوتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی شاندەکە بۆ بەغدا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "هەردوو وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی ئامادەیی خۆیان بۆ جێبەجێکردنی یاساکە دەربڕی".
 
هەرچی دەربارەی درێژەپێدانی کۆبوونەوەکانی شاندی دانوستاندنکاری هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراقە، گوتەبێژەکەی قوباد تاڵەبانی دەڵێت: "بڕیارە سەبارەت بە پرسی نەوت کۆبوونەوەی دیکە بکرێت بۆئەوەی راپۆرتێکی هاوبەش لەبارەی چەند مەلەفێک ئامادەبکرێت کە لە بودجەدا ئاماژەیان پێکراوە، لەوانەش دۆسیەی نەوت، راپۆرتی چاودێریی دارایی، راپۆرتی قەرزی تی بی ئای و دواتر راپۆرتەکە دەدرێتە هەردوو وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ".
 
لەبارەی ئاستەنگەکانی بەردەم نەناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان، سەمیر هەورامی دەڵێت: "هیچ کێشەیەک نییە؛ یاسای بودجە هەندێک ئەرکی خستووەتە سەرشانی وەزارەتەکانی دارایی هەرێمی کوردستان و عێراق و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و وەزارەتی نەوتی عێراق و چاودێری دارایی. ئەمانە پێویستە هەردوولا جێبەجێیان بکەن و دواتر پشکی هەرێمی کوردستان دەنێردرێت ئەو بابەتانەش ئێستا گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت".
 
سەبارەت بەو گوتانەی کە گوایە هەرێمی کوردستان ئاستەنگی لەپێش ئەو لیژنەدا دروستکردووە کە دەیەوێت بابەتی ژمارەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان یەکلایی بکەنەوە، سەمیر هەورامی دەڵێت: "بەهیچ شێوەیەک ئاستەنگمان دروستنەکردووە بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجە. ماوەیەکی زۆرە زانیاری تەواو لەوبارەوە دراوەتە لیژنەی دارایی، وەزارەتی دارایی و حکومەتی عێراق بە شێوەیەکی گشتی. هەرچەندە لە یاسای بودجەدا ژمارەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان 682 هەزارە و وەک ئەوەی خۆمان نییە، بەڵام ئێستا داتای بایۆمەتریان هەیە". 
 
لە کۆبوونەوەکەدا خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و سەمیر ھەورامی، گوتەبێژی جێگری سەرۆکوەزیران ئامادەی بوون.

خالید شوانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، چەند لیژنەیێکی بچووک پێکھێندراون و لەگەڵ وەزارەتەکانی پەیوەست وەک دارایی و نەوت کۆبوونەوە دەکەن بۆ دۆزینەوەی میکانیزمێک بۆ ناردنی بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان.

خالید شوانی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمشەو لەگەڵ دیوانی چاودێریی دارایی و عێراق و سبەینێش لەگەڵ وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای سۆمۆ کۆدەبنەوە، بڕیاریشە لە رۆژانی داهاتوودا لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆببنەوە. 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی رێکخراوی بازرگانیی جیهانی لە جنێڤ. وێنە: AFP

عێراق تاوتوێی بەئەندامبوون لە رێکخراوی بازرگانیی جیهانی دەکات

دوای زیاتر لە 16 ساڵ راوەستان، عێراق دانوستاندنەکانی بۆ بەئەندامبوون لە رێکخراوی بازرگانیی جیهانی دەستپێدەکاتەوە. بەڕێوەبەی گشتی پەیوەندییەکانی بازرگانیی دەرەکی لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت: خۆیان بۆ کۆبوونەوەی سێیەم لەگەڵ تیمی تایبەت بۆ بەئەندامبوونی عێراق ئامادە دەکەن.